نایف كوردستانی دەستگیركرا 

كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەكرد كە پاش ئەوەی كەسێك بە ناوی نایف كوردستانی تویتێكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كردووە و تێیدا پەلاماری پێگەی مەرجەعیەتی (مەرجەعیەتی عەرەبە شیعەكانی) كردووە، هیزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بە فەرمانی راستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، نایف كوردستانییان دەستگیركردووە و رادەستی دامەزراوە دادوەرییەكانیان كردووە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری.
هاوكات جەخت كراوەتەوە كە ئازادیی رادەربڕین بەو مانایە نایەت كە نزیكی رەمزە ئایینی و نیشتمانییەكان بكەونەوە، بە تایبەتیش مەرجەعیەت كە ”ناكرێت بەرامبەری بێدەنگ بین“.
وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی دووپات كردۆتەوە كە ئەو كەسە جگە لە خۆی، نوێنەرایەتیی كەس ناكات و هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان ڕوون و ڕاشكاوانەیە لە ڕێزگرتن لە ڕۆڵی مەرجەعیەت لە عێراق و جیهانی ئیسلامی.

ھەواڵی زیاتر