یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

نایف گه‌رگه‌ری ده‌رکرا

که‌سێک به‌ناوی (د.نایف گه‌رگه‌ری) تویتێکی کردووه‌ و هه‌ستی برایانی شیعه‌ی بریندارکردووه‌.
له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ نابه‌جێیه‌ی، بڕیاردرا (نایف گه‌رگه‌ری) ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیه‌تی هه‌بێت له‌ ریزه‌کانی پارتیدا، ده‌ربکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک جارێکی تر له‌ په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارتی لانه‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌ک رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده د.نایف گوزارشت له‌ بیروڕای پارتی ناکات، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی سیاسی و حزبی پارتییه‌کان وایه‌، رێز له‌ هه‌موو ئاین و ئاینزا و باوه‌ڕێک بگرن.