فه زیله شۆرش – هۆڵەندا
تاڵترین هه‌ست، هه‌ستی غوربه‌تی و ته‌نیاییه، مرۆڤی كوردی دڵسۆز هه‌رچه‌ند دووربێت له‌زێدی خۆیی و باب و باپیرانی، ئه‌وه‌نده زیاتر هه‌ست به برینی غه‌ریبی ده‌كات و ئه‌م هه‌سته‌ش برینێكی بێ سارێژه، هه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ رێگه‌ی غوربه‌ت بگرێته‌به‌ر، با هه‌روه‌ك هۆڵه‌ندی ووته‌نی : “دووجار بیربكه‌وه ئینجا بڕیار بده” وابكات، چونكه غهریبابهتی شتێكی بێ بڕانه‌وه‌یه، تاڵی بێكه‌سی و دووری له كوردستانی شیرین، رۆژه‌كان ده‌كاته رۆژه تاڵه‌كانی ژیان.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له تاراوگه ده‌ژین ئه‌زموونی ژیانی تاراوگه‌یان پڕه له هه‌ستی خه‌مۆكی و سه‌رلێشێوان، سه‌رلێشێوان له‌نێوان دوو كه‌لتووری جیاواز، كه زۆرجار هۆكارێكه بۆ هه‌ندێك له‌حاڵه‌تی لێكترازان و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان، كه ئه‌مه‌ش هه‌ندێكجار كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ سه‌رمنداڵ هه‌یه،زۆرجاریش ئافره‌ت و منداڵ ده‌بنه قوربانی ئه‌م سه‌رلێشێوانه، به‌تایبه‌تی كه به‌جیابوونه‌وه و ته‌نیا مانه‌وه له‌وڵاتی غه‌ریبایه‌تی، به‌رپرسیاره‌تی به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌كه‌وێته سه‌رئه‌ستۆی ئافره‌ت، كه كارێكیزۆر قورس و گرانه له‌سه‌رشانی ئافره‌ت، له‌پاڵ ئه‌وه‌ش ئافره‌ت وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژی و كارده‌كات و به‌رده‌وامی ده‌داته ژیانی خۆی و خێزانی بۆ مسۆگه‌ركردنی دوارۆژێكی باش، به به‌رده‌وامیش هه‌وڵی پاراستنی زمانی دایك و كه‌لتوری كوردی له تاراوگه ده‌دات، له‌وڵاتانی ئه‌وروپا خه‌ڵك سه‌رسامن به خۆراگری و هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئافره‌تی كورد وه‌ك پۆڵا بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان به‌هه‌موو قورسایی و ناخۆشیه‌كانی له تاراوگه، بۆیه وه‌ك ئافره‌تێكی كورد له تاراوگه شانازی به ئافره‌ت بوون و كوردبوونی خۆم ده‌كه‌م.