رۆژنامەی ھەولێر

سێیەمین کۆنفرانسی کوردانی قەفقازیا لە جۆرجیا دەستی پێ کرد

دوێنێ، لە شاری تبلیسیی پایتەختی جۆرجیا، بە سەرپەرشتیی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سێیەمین کۆنفرانسی کوردانی قەفقازیا بە ناونیشانی (هەمەڕەنگیی ئایینی لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا) و بە ئامادەبوونی کوردانی ١٩ وڵاتی جیهان بەڕێوە چوو.

ڕۆژنامەنووس (کاروان باعەدری)، وەک نوێنەری بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسەکەدا ئامادە بوو.
لە کۆنفرانسەکەدا دوو پانێڵ پێشکەش دەکرێن و جەخت لەسەر فرەئایینی لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا و ئەو پێکەوەژیانە مێژووییە پڕدەوڵەمەندە دەکرێتەوە کە لە مێژووی کۆمەڵگەی کوردیدا هەیە.