ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لە گەڕی چواردەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سبەی هەینی، لە تاقیکردنەوەیەکی قورس، زاخۆ لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە نوێیەکان لەنێو یاریگە و بەردەم هاندەرانیان میوانداریی شورتەی بەغدا دەکەن.
یانەی زاخۆ پێش ئەم یارییە لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند حوسام سهید، راهێنەری پیشەگەری سووری لە شوێنی تەڵال بلووشی قەتەری ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت.
حوسام سەید بۆ جاری سێیەم گەڕایەوە خولی ئەستێرەکان عێراق، ئەمجارەیان لە دەرگەی یانەی زاخۆ هاتەوە نێو ململانێیەکانی خولەکە و پیشتریش بە باشترین راهێنەری پیشەگەری عێراق دیاریکرا.
یانهی زاخۆ له بهیاننامهیهكی فهرمی رایگهیاند لهگهڵ حوسام سهیدی راهێنهری سووری گهیشتنه رێككهوتن و بووه راهێنهر یانهكهیان بە گرێبەستێک تا كۆتایی وهرزی 2026 بۆ 2027 دهبێت.
حوسام سهید پێش ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی زاخۆ وەربگرێت لە 2026 راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی سووریا بووە، پیشتریش لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی سووریا بووەتە پاڵەوانی جامی رۆژئاوای ئاسیا.
حوسام سهید لە وەرزی 2014 ـ 2015 لەگەڵ یانەی مینا تا دوایین هەفتەکان لەسەر بردنەوەی نازناوەکە کێبرکێی شورتەی دەکرد، دواجار پلەی دووەمی خولی نایابی عێراقی بەدەستهێنا.
حوسام سهید لەگەڵ یانەی قوهجهویهی عێراقی ببووەتە پاڵەوانی جامی یەکێتی ئاسیا، پێشتر راهێنەری یانهكانی عهرهبی و كوێت و فهیسهڵی كوێتی كردووه.
