رۆژنامەی ھەولێر

مێسی جارێکی تر مێژووی نووسییەوە و دووەمین پێی زێڕینی لەسەریەکی لە MLS بردەوە

مامەیارە ئەحمەد – هە‌ولێر

بەرشەلۆنە لە وەڵامی هەنگاوێکی ڕیاڵ مەدریددا، چاو لەسەر گەوهەرێکی ئەڵمانی دادەنێت
جەی جەی گابرێل نزیکە لەوەی بە فەرمی گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕابگەیەندرێ، هەرچەندە سەرچاوە نزیکەکان لە گرێبەستەکە، باس لەوە دەکەن نرخێکی خەیاڵی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە تەمەن ١٦ ساڵەدا هەیە، کە نزیکەی ١٥ ملیۆن یۆرۆیە، ئەوەیش بە پێی ڕۆژنامەی سپۆرتی کاتەلۆنی.
یانەی ڕیاڵ مەدرید خواستی وایە بە هەر نرخێک بێت گابرێل مسۆگەر بکات، هەرچەندە وا باس دەکرێ کە بەرشلۆنە بە سەرۆکایەتیی دیکۆ، لە مێژ بوو دەیویست ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانیەوە. ئەو یاریزانە لە ئەکادیمیای یانەی مانچستەر یونایتە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە، بەرشەلۆنە وەک ئەستێرەیەکی داهاتوو سەیری گابرێل دەکات؛ بەڵام ئەورووپا پڕە لە یاریزانە گەنجەکان کە لە داهاتوودا دەتوانن لە ئاستێکدا دەربکەون کە هاوشێوەی ئاستی ئەو یاریزانە (گابرێل) بێ، یان تەنانەت لە ئاستەکەی ئەو تێپەڕێنێت. ڕاپۆرتەکە دەشڵێت: بەرشلۆنە پێداگری دەکات کە بێباکانە مامەڵە ناکەن کاتێک باس لە یاریزانە گەنجەکان دەکرێت، لەبری ئەوە ئاماژە بە بەهرەمەندە ئاستهەڵکشاوەکانی بکەن.
لە دواساتەکاندا، رۆژنامەکانی کرواتیا، باسیان لەوە کرد کە بەرشلۆنە گرنگی بە نیکۆ ئیلیچڤیچ دەدات، نەک تەنیا چاودێری، بەڵکوو وەکوو بەهرەوەرێکی جیاواز دەیەوێ بیباتە ریزەکانیەوە.
ئەدۆڵف هۆتەر، راهێنەری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت، هەلی بەشداریکردنی بۆ یەکەمجار لە بۆندس لیگا بەو یاریزانە دا لە دواساتەکانی یارییەکەیاندا بەرانبەر هامبۆرگ، ئەوەیش دوای ئەوە هات کە هەفتەی ڕابردوو تەمەنی بووە ١٦ ساڵان.
بەشدارییەکەی هەرچەندە نزیکەی بۆ ١٠ خولەک بوو، بەڵام هۆتەر ڕای وا بوو کە ئەوە بەس بوو بۆ سەرسامبوون و بەدڵبوونی ئاستی ئەو یاریزانە. لەو ڕووەوە هۆتەر دەڵێ: تەنیا لە ماوەی شەش یان حەوت خولەکدا زۆر زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا نیشانی دا. “ئەو ناوازە بوو- هەرچەندە ئەوە شۆکم ناکات، چونکە لە مەشقەکاندا هەمان شتی نیشان داوە.”
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سپۆرتی کاتەلۆنی، نیکۆ یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەری کلاسیکە و توانای یاریکردنی هەیە لە شوێنە جیاوازەکانی هێڵی ناوەڕاستدا. هەروەها بە دەتوانێ بە سانایی پێشڕەوی بۆ ناوچەی سزای تیپی بەرانبەر بکات سەرکەوتووە و خاوەنی پێیەکی سەرنجڕاکێشی چەپە.
سەرەڕای تەمەنی بچووک و باڵای کەمتر لە 1.80 مەتری، بەڵام بە گیانی کێبڕکێکردن و پێگەیشتنی خۆیەوە جیا دەکرێتەوە. لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ تەمەنە جیاوازەکان نوێنەرایەتیی ئەڵمانیای کردووە و بە ڕێکەوت نییە کە ئەو کوڕەبرای ئیڤۆ ئیلیچیڤیچە، کە یاریزانێکی دیار و ناوداری کرواتیایە.
یەکێتیی تۆپی پێی کرواتیا، پێشتر دەستی بە پەیوەندی لەگەڵ نیکۆ و دەوبەروبەر و نزیکانی کردووە، ئەمەش زەمینەسازی بۆ بانگهێشتکردنی لە داهاتوودا بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی نیشتمانی، خۆش دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتە ئەڵمانییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە پشکنەرانی یانەی بەرشەلۆنە، مانچستەر سیتی و چێڵسی و بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێریی پێشهات و پێشکەوتنەکان لەسەر ئەو یاریزانە دەکەن. ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، باسی لەوەش کردووە و دووپاتی کردەوە کە ڕیاڵ مەدریدیش چاودێری دەکات. لەلایەکی دیکەوە لە ئیتاڵیا، مێدیای سکای بڵاوی کردەوە، هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و میلان پشکنەرانیان ناردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشکەوتن و پێشهاتەکانی ئەم “گەوهەرە گەورەیەی ئەڵمانیا” بکەن.
نیکۆ ئیلیچێڤیچ کە تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵە و گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی ئینتراخت واژۆکردووە کە تا تەمەنی ١٨ ساڵ بەردەوام دەبێت، بە شێوەیەکی ئاسایی دەنگۆی بازاڕی گواستنەوەکان پێشتر بەهای یاریزانەکەی بەرزکردووەتەوە کە ئێستا مووچەکەی پێویستی بە دەستکاریکردنی بەپەلەیە. لەم چوارچێوەیەدا یەکەم نیشانەکانی دابڕان لە نێوان یاریزانەکە و یانەکەدا دەستیان بە دەرکەوتن کردووە.
ئەوەش زانراوە کە یانەی ئینتراخت پەنای بۆ نزیکان و دەوروبەری یاریزانەکە بردووە بۆ ئەوەی داهاتووی یاریزانەکە مسۆگەر بکات و ڕێگری لە هەر ئەگەرێکی ڕۆیشتنی بکات. یاریزانەکە و خێزانەکەی وەڵامی ئەرێنییان دایەوە، بەڵام بەو مەرجەی بڕگەیەکی دیکەی بۆ زیاد بکرێ، بڕگەیەک کە ئاسانکاری دەکات بۆ ڕۆشتن بە “نرخێکی گونجاو” ئەگەر ئۆفەرێک لە یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەورووپاوە هات.
ڕاپۆرتەکە لە کۆتاییدا دەڵێت: نیکۆ بەختەوەرە بەوەی ئاستەکەی جێی سەرسامیی بەرشلۆنە و چەندان یانەی گەورەی دیکەی ئەورووپییە، یانە کەتەلۆنییەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چاودێریی ئاستی کردووە و بەردەوام چاودێریی پێشکەوتنەکانی دەکات، ئەو هێشتا بەهرەمەندێکە کە ڕەنگە داهاتووەکەی لە بەرشلۆنە بێت.

مێسی جارێکی تر مێژووی نووسییەوە و دووەمین پێی زێڕینی لەسەریەکی لە MLS بردەوە
ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانەی ئینتەر میامی، جارێکی تر توانای خۆی لە گۆڵکردندا سەلماند و بە بردنەوەی خەڵاتی پێی زێڕینی خولی ئەمریکی (MLS) بۆ ساڵی ٢٠٢٦، ناوی خۆی وەک یەکەم یاریزانی مێژووی ئەم خولە تۆمار کرد کە دوو ساڵی لەسەریەک ئەم خەڵاتە دەباتەوە.
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ٣٩ ساڵانی تۆپی پێی ئەرژەنتینی و یانەی ئینتەر میامی، لە وەرزی ٢٠٢٦ی خولی ئەمریکی بە ئەنجامێکی بەرچاو گەیشت و توانی بە تۆمارکردنی ٢٦ گۆڵ لە ٣١ یاری، خەڵاتی پێی زێڕینی وەرگرێت.
مێسی لە پێشبڕکێی باشترین گۆڵکارانی خولدا لە پێش پێتار موسا، یاریزانی دالاس، کە ٢٢ گۆڵی تۆمار کردووە، و سام سەرج، یاریزانی ناشڤیل، کە ٢١ گۆڵی هەیە، کەوت.
ئەم دەستکەوتە مێژووییە مێسی دەکاتە یەکەم یاریزانی مێژووی خولی MLS کە دوو جار بەدوای یەکدا خەڵاتی پێی زێڕینی بەدەست دەهێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، مێسی لە وەرزی ئەمساڵدا ١٧ گۆڵی دروست کردووە و بە کۆی گشتی بەشداریی لە ٤٣ گۆڵی یانەکەیدا کردووە، یەکێک بووە لە کاریگەرترین یاریزانانی خولەکە.
ئێنتەر میامی، بەهۆی ئەم ئەنجامانەوە، بە پلەی دووەمی ڕیزبەندی کۆتایی بە وەرزی ئاسایی هێنا و ئێستا خۆی بۆ قۆناغی یارییەکانی پاڵەوانێتی ئامادە دەکات.
مێسی دوای گەیشتنی بە تەمەنی ٣٩ ساڵان، هێشتا بەردەوامە لە تۆمارکردنی دەستکەوتی مێژوویی؛ ئەمەش جارێکی تر دەیسەلمێنێت کە ناوی ئەو لە مێژووی تۆپی پێدا پێگەیەکی گرنگ و لەبیرنەکراوی هەیە.