رۆژنامەی ھەولێر

فیلمی دارستانی نەبڕاو؛ گەشتێک بەرەو جیهانێکی سەرسوڕهێنەر بۆ ڕزگارکردنی برا بچکۆل

حەسەن ئاندێکی – هەولێر

فیلمی دارستانی نەبڕاو یاخود دەستلێنەدراو (Wildwood) بەرهەمێکی فانتازیایی و سەرکێشییە،بینەر دەباتە ناو جیهانێکی پڕ لە نهێنی، مەترسی و سەرسوڕمان.چیرۆکەکە دەربارەی کچێک بە ناوی پرۆ و کەرتیسی هاوپۆلیەتی، کە دوای ڕووداوێکی نەچاوەڕوانکراو، خۆیان لە گەشتێکی سەرکێشی و پڕ لە مەترسیدا دەبیننەوە. کاتێک برا بچووکەکەی پرۆ دەڕفێندەدرێت و دەبرێتە ناو دارستانێکی جادویی و پڕنهێنیی، پرۆ و کەرتیس بڕیار دەدەن بەدوایدا بچن و ڕزگاری بکەن و،لەو گەشتەدا ڕووبەڕووی مەترسی، ڕووداوی سەرسوڕهێنەر و نهێنییە شاراوەکانی دارستانەکە دەبنەوە.

دارستانەکە جیهانێکی شاراوەیە وپڕە لە بوونەوەری نامۆ و، هێزی جادویی. پرۆ و کەرتیس لە ڕێگەی ئەم گەشتەدا ڕووبەڕووی تاقیکردنەوە و هەڵبژاردنی قورس دەبنەوە و فێری بوێری، هاوکاری و متمانە بە یەکتر دەبن.
ئەم بەرهەمە تێهەڵکێشەلە خەیاڵ، سەرکێشی، هونەری دەستی و پەیوەندیی خێزانی،لەلایەکی ترەوە چیرۆکەکە لە ڕێگەی گەڕان بەدوای برا بچووکەکەدا، مانای خۆشەویستی، قوربانیدان و بوێرییش دەخاتە ڕوو.
سەرچاوەکان
• https://www.laika.com/
•https://www.fathomentertainment.com/news/laika-debuts-teaser-trailer-press-release-fathom/