ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.10.28، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ، پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و قوتابیان، چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای داهێنەر لە لایەن کۆلێژی ئەندازیاری لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو.
ئامانج لەم كۆنفڕانسە خستنەڕووی دوایین داهێنانە زانستییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون بوو لە بوارەکانی ئەندازیاریی جیاواز، ژیریی دەستکرد، و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و تێیدا چەندین پانێلی زانستی لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان پێشكەشكران.

