رۆژنامەی ھەولێر

ڕاگەیەندراوێک لە پڕۆژەی ڕووناکییەوە

پڕۆژەی ڕووناکی هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە دەبێت پسوولەی کارەبا لە ماوەی 50 ڕۆژدا بدەن

ئەگەر هاوبەشێک کارەباکەی پچڕا بەهۆی پارەنەدانەوە، پرۆسەی گەڕاندنەوە کارەبا تەنها دوای ئەوە دەست پێ دەکات کە تەواوی پسوولەی ڕووناکی بدەیت، و بە شێوەیەکی گشتی تا ٢٤ کاتژمێر دەخایەنێت. بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە زیاتر بخایەنێت، بۆ نموونە ئەگەر پارەکە لە ڕێگەی کارمەندی کۆکەرەوەوە درابێت، ئەوا پڕۆسەکە کاتێکی زیاتر دەخایەنێت

50 ڕۆژی ماوەی پارەدان لە ڕێکەوتی دەرچوونی پسوولەکە لەسەر سەکۆی ئی پسوولە دەست پێ دەکات، نەوەک لە ڕێکەوتی گەیشتنی پسوولەی کاغەزی. بۆیە هاوبەشان هان دەدەین لەوەی مانگانە سەیری پسوولەکانیان بکەن لەڕێگەی ئی-پسوولەوە

ئەو هاوبەشانەی لەو ماوەیەدا پارەی پسوولەکەیان نادەن ڕێکاری پارەدانی 50 ڕۆژەییان لەسەر جێبەجێدەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێت. نوێترین پسوولەی کارەبا ئێستا بۆ زۆربەی هاوبەشانی کارەبا لە ئی-پسوولە بەردەستە

بۆ ئەوەی بە بەردەوامی ئاگاداربکرێتەوە دەربارەی دەرچوون و زانیارییەکانی پسوولەکانت، ئەوا پێویستە یەکەکەت تۆمار بکەیت لەڕێگەی ماڵپەڕی ڕووناکی