بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەڵەبجە دەکرێتەوە 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە بە دروست بون و هێنانە كایەی (بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەڵەبجە) كە یەكێكە لەو بەڕێوەبەرایەتیە گرنگانەی كە لەهەر پارێزگایەكدا پێویستە هەبێت، ئەمەش یەكێكە لە هەنگاوەكانی تەواوبونی پەیكەری كارگێڕی و ڕێكخستنی كاری كەرتی پیشەسازی لە پارێزگای هەڵەبجە.

عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نوسراوی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەڵەبجە باسی لەوەشکردوە، “کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە یەكێكە لە هەنگاوەكانی تەواو بونی پەیكەری كارگێڕی پارێزگای هەڵەبجەو هەم ڕێكخستنی كاری كەرتی پیشەسازی لە پارێزگای هەڵەبجە، بۆ هەردو مەبەستەکەش هەنگاوی ورد و جدیمان بۆ ناوە”.

بەڕێوەبەرایەتی  گەشەپێدانی پیشەسازی یەكێكە لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی كە دەبەسترێتەوە بە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی،  كاری ئەم بەڕێوەبەرایەتییەش ڕێكخستنی كارگێڕی كەرتی  گشتی و تایبەتی پیشەسازییە.