ئەمرۆ چوارشەممە 2026.10.14، لەژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و كاروان كەریم خان، قائیمقامی پیرمام و بەڕێوەبەری گشتیی وەزاەتی پلاندانانی عێراق و بەڕێوەبەری سندوقی كۆمەڵایەتی و گەشەپێدان و بەرپرسانی حكومی و حزبی و كەسایەتییەكانی ناوچەكە، بنكەی تەندروستی هەنارە لە گوندی هەنارەی سنووری قەزایی پیرمام كرایەوە، كە لەلایەن لەلایەن سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر دروستکراوە.
دوای كردنەوە و بەسەركردنەوەی سەرجەم بەش و هۆبەکانی بنکە تەندروستییەکە، پارێزگاری ههولێر وێڕای دەستخۆشی لە تیمەکانی ئەندازیاری و لایەنە جێبەجێکارەکان، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گوندی هەنارە و تەواوی ناوچەکە کرد بەبۆنەی هێنانەدی ئەم پڕۆژە گرنگە.
جێگەی باسە، کردنەوەی ئەم بنکەیە لە گوندی هەنارە، بارگرانی سەر نەخۆشخانە گەورەکانی وەک نەخۆشخانەی پیرمام یان نەخۆشخانەکانی نێو سەنتەری شاری هەولێر کەم دەکاتەوە و دانیشتوانی ناوچەکە دەتوانن بۆ چارەسەری سەرەتایی، کوتان، و فریاگوزارییە خێراکان ڕاستەوخۆ سەردانی بکەن.

