ئەمرۆ چوارشەممە 2026.10.14، لەژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و كاروان كەریم خان، قائیمقامی پیرمام و بەڕێوەبەری گشتیی وەزاەتی پلاندانانی عێراق و بەڕێوەبەری سندوقی كۆمەڵایەتی و گەشەپێدان و بەرپرسانی حكومی و حزبی و كەسایەتییەكانی ناوچەكە، بە ئامانجی گەشەپێدانی ژێرخانی گوندەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ دانیشتووانیان، لە گوندی هەنارە قوتابخانەی دواناوەندی هەنارەی تێكەڵاو كرایەوە، كە لەلایەن سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر دروستکراوە.
دوای بەسەركردنەوەی بەش و پۆلەکانی قوتابخانەکە، پارێزگاری هەولێر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی پێویستی دا بە لایەنە پێوەندیدارەکان بۆ باشتر داڕشتنەوەی شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکان و دەوڵەمەندکردنی زیاتری قوتابخانەکە بە پێداویستییە مۆدێرنەکانی خوێندن، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی لە ناوچەکەدا.

