دایكی هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆچی دوایی كرد و لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی دایکی دەڵێت: دایکم نموونەی شێرە ژنی کورد و دایکە قارەمانەکانی گەلەکەمانن کە بە ئیرادەی پۆڵایینەوە پەروەردەیان کردین.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی ئەیلوو، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: “بە خەمێکی قوڵەوە ئەمڕۆ دایکی ئازیزم (شەوبۆ عەبدوڵا حەمە ئەمین هەورامی) کۆچی دوایی کرد”.
لە باسی دایکیدا، هێمن هەورامی دەڵێت: “دایکم نموونەی شێرە ژنی کورد و دایکە قارەمانەکانی گەلەکەمانن کە بە ئیرادەی پۆڵایینەوە پەروەردەیان کردین.وێڕای سێ جار بریندار بوون و لەدەست دانی سێ برا و لە دەستدانی باوکی لە تەمەنێکی کەمی منداڵیدا، هەمیشە ورەو ئیرادەی پۆڵایینی هەبوو”.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا هاتووە: پرسەی پیاوان و ئافرەتان دوو ڕۆژ دەبێت، چوارشەممە 16ـی 9 و پێنچشەممە 17ـی 9 لە کاتژمێر 1 ـی پاش نیوەڕۆ تا 5:30ـی ئێوارە دەبێت لە مزگەوتی سەلاحەدین لە پیرمام

