به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به ئاماده‌بوونی ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی، به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له سه‌رجه‌م پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی تر له ئه‌ندازیاران، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به سێكته‌ری نهخشهدانی ئاوه‌دانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ تاوتوێ كران له بواری نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، بایەخێکی تایبەت به سێکتەری نەخشەدانانی ئاوەدانی دراوە به مه‌به‌ستی پیشخستنی ژینگەی پلانسازیی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هه‌ر له‌و كابینه‌یه‌دا چه‌ندین كاری گرنگ كراون و یاسا و ڕێنمایی نوێ ده‌ركراون وه‌كو دەرکردنی یاسای نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ساڵی ٢٠٢٢ و ناساندنی نەخشەدانانی ئاوەدانی وەک یەکێک لە سێکتەرە گرنگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار كه یەکێک بوو لە هەنگاوە گرنگەکان.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بۆ یەکەم جار لە هەرێمی کوردستان دەرکردنی ڕێنمایی بە یەک پاکێج لە چەند بواری جیای نەخشەدانانی ئاوەدانی و دەرکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەسەری، هه‌روه‌ها بۆ یەکەم جاریش یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە ساڵی ٢٠٢٤ ساز كرا و له‌لایه‌ن ئەنجومەنی وەزیرانیشهوه ڕاسپاردەکانی كۆنفرانس پەسەند کران و ئێستاش چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، له‌گه‌ڵ فەراهەمکردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەخشەدانانی ئاوەدانی بە دابینکردنی ڕێژەی ١% ی داهاتی شارەوانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەخشەدانانی ئاوەدانی بۆ پێشخستنی ئه‌و سێكته‌ره، له‌گه‌ڵ دابینکردن و وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بە دیاریکردنی ڕێژەی ٢% ی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار بۆ پڕۆژەکانی ئامادەکردن و هەموارکردنەوە و پێداچوونەوەی ماستەرپلانەکان.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی به‌دواداچوونی بۆ كاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و داواكاری و گرفت و پێشنیازه‌كانیان كرد و تێیدا ئاماده‌بووان گرفت و داواكاری و پێشنیاره‌كانیان له‌پێناو بایه‌خدانی زیاتر به‌و سێكته‌ره خسته‌ڕوو و له‌لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی پێویست درایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه پرۆسه‌كه به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی ڕاستی خۆی ده‌ڕوات. سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ی كه‌رتی زه‌وییه‌كانیش جه‌ختی كرده‌وه پێویسته ئه‌و نه‌خشه كهرتییانهی بۆ زه‌وییه‌كان داده‌نرێن بۆ ساڵانێكی زۆر دابنرێن و ڕه‌چاوی فراوانبوونی شاره‌كانن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵانی داهاتووشدت ژیان تێیاندا به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار داوای له به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی كرد له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری شاره‌كان و هاووڵاتییان، ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی له‌سه‌ر شانیانه، ده‌بێت به باشی و به به‌بێ كه‌مته‌رخه‌می جێبه‌جێی بكه‌ن، ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نهخشهدانی ئاوه‌دانی ڕۆڵیان له پێشخستنی شاره‌كاندا هه‌بێت به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری شار و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.

