دوێنێ، وەک ستافی ڕۆژنامەی «هەولێر»، سەردانی دامەزراوەی میدیایی «ئاڤا»مان کرد بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دەستپێکردنی کارەکانیان و وەک تەلەڤزیۆنێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و هەمهڕەنگ. لەم بەسەرکردنەوەیەدا، لە ناخەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی، جێبەجێکاران و تەواوی کادر و کارمەندانی ماندوونەناسی ئەو دامەزراوە پێشەنگە کرد، هەروەها چەپکەگوڵی ڕێز و وەفا و خۆشەویستیی ستافی ڕۆژنامەی هەولێرمان پێشکەش کردن.
کەناڵی «ئاڤا» لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی کارکردنیدا سەلماندویەتی کە توانایەکی بەرزی هەیە لە گەیاندنی پەیامی میدیاییی دروست و پرۆفێشیناڵ. ئەم دامەزراوەیە توانیویەتی بە دارشتنی بەرنامەی جۆراوجۆر و گواستنەوەی ڕووداوەکان بە شێوازێکی پێشەییانە و هاوچەرخ، كە ڕەنگدانەوەیەکی دروستی کۆمەڵگەی کوردی بێت و شوێنپەنجەی خۆی لە کایەی ڕاگەیاندنی کوردیدا بە ڕوونی جێگیر بکات. بەرەوپێشچوونی خێرای ئاڤا سەلمێنەری ئەوەیە کە پلاندانانێکی ورد و ستافێکی کارامە لە پشتی ئەم سەرکەوتنەوە وەستاون.
ئێمە لە ڕۆژنامەی هەولێر، جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە کارگێڕی و میدیاییەکانی نێوان دەزگا جیاوازەکان دەکەینەوە. بەهاوبەشی و هاوکاریی زیاتری نێوان ناوەندەکانی ڕاگەیاندن، دەتوانین خزمەتێکی شایستەتر بە بینەر و خوێنەرانی کورد بگەیەنین و کولتووری ئازادیی دەربڕین و میدیای ئاستبەرز بەرەو پێشەوە ببەین. سەردانەکەی ئەمڕۆمان دووپاتکردنەوەی ئەم ڕووحە هاوبەشە و پشتگیریمان بوو بۆ گەشەکردنی بەردەوامی میدیای کوردی لەسەربنەمای ڕەچاوكردنی ئیتیكی ڕۆژنامەنووسی و پاراستنی كەرامەتی مرۆڤ وڕاستگۆیی .
لە کۆتاییدا، دەستخۆشی لە سەرجەم ماندووبوون و شەونخونییەکانی ستافی ئاڤا تیڤی دەکەین. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام، درەوشانەوەی زیاتر و گەشەکردنی بێپچڕانیان بۆ دەخوازین لە ڕەوتە میدیاییەکەیاندا. هیوادارین ساڵانی داهاتوویان پڕ بێت لە دەستکەوتی مەزنتر و بتوانن هەمیشە وەک سەکۆیەکی ڕاستگۆ و کاریگەر لە خزمەتی گەلەکەماندا بێوچان بەردەوام بن.
ستافی ڕۆژنامەی هەولێر

