رۆژنامەی ھەولێر

بۆ یەکەمجار گۆڕانکاری لە پێوەرەکانی بەخشێنی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەکرێت

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

بەربژێرانی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا کران، جارێکی دیکە مێسی لەنێو لیستی بەربژێرەکانە، بەڵام چوارەمین ساڵە لەسەریەک ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نابیندرێت.

لەسەر ئاستی پیاوان پێشبینی دەکرێت هاری کەین و لامین یامال و فابیان رۆیز و عوسمان دێمبێلێ بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە کێبڕکێی بکەن.
بڕیاریشە ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەکان لە رۆژی 26ـی مانگی داهاتوو لە لەندەن بەڕێوە بچێت.

بەربژێرانی باڵۆن دۆری 2026 بۆ باشترین راهێنەری پیاو
1ـ میکێل ئارتێتا ـ ئارسیناڵ
2ـ لویز ئێنریکی ـ پاریس
3ـ لویس دی لا فیۆنتێ ـ ئیسپانیا
4ـ ڤینسێنت کۆمپانی ـ بایرن میونشن
5ـ ئۆنای ئیمری ـ ئاستۆن ڤیلا

بەربژێران باڵۆن دۆری 2026 بۆ باشترین راهێنەری خانمان
پێرێ رۆمیۆ ـ بارسێلۆنا
جۆناتان جیرالدێز ـ لیۆن
نیڵس نیڵسن ـ هەڵبژاردەی ژاپۆن
ئەندرێ جێگلێرتز ـ مان سیتی
ئێلنا سادیکو ـ سێلتیک

بەربژیرانی باڵۆن دۆری 2026 بۆ باشترین یانەی جیهان
ئارسیناڵ ـ ئینگلاند
بایرن میونشن ـ ئەڵمانیا
بۆدۆ گلیمت ـ نەرویج
فلامینگۆ ـ بەرازیل
پاریس سانجێرمان ـ فەرەنسا
بەربژیرانی باشترین تیپی خانمانی جیهان
بارسێلۆنا ـ ئیسپانیا
بایرن میونشن ـ ئەڵمانیا
کلەب ئەمریکا ـ مەکسیک
مان سیتی ـ ئینگلاند
ئۆلمپیک لیۆن ـ فەرەنسا

بەربژێرانی باڵۆن دۆر بۆ خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی 2026
یاسین بۆنۆ، تیبۆ کۆرتو، خوان گارسیا، گریگۆر کۆبێل، ئیمیلیانۆ مارتینێز، ئیدواردۆ مێندی، داڤید رایا، ساڤۆنۆڤ، ئونای سیمۆن و ڤۆزینا.

بەربژێرانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو لە 2026
لامین یامال، ئیبراهیم مازا، جونیۆر کرۆوپی، یۆهان مانزامبی، زایر ئێمێری، ئەیوب بۆوەعدی، کەریم ئالاجبیگۆڤیچ، یان دیۆماندێ، پاو کوبارسی و لینارت کارڵ.

سوپڕایزی گەورە بەڕێوەتە
ناسنامەی براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر بۆ ساڵی
2026 لەوانەیەسوپرایزێکی گەورە بەخۆیەوە ببینێت، دوای ئەوەی گۆڕانکارینوێ لە پێوەرەکانی هەڵبژاردنی خاوەنی خەڵاتەکە بۆ ئەمساڵدەرکەوتووە، کە دەرگای بۆ لێکدانەوەی جیاواز لە کێبڕکێیەکەداکردووەتەوە.
ئالبێرت ماسنۆ، رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی SPORT ئاشکرای کردووەکە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر گۆڕاوەو بەپێی 3 توخمی سەرەکی رێکخراون.
ماسنۆ روونیکردەوە کە ئاستی تاکەکەسی و سیفەتی یەکلاکەرەوە وسەرنجڕاکێش لە پلەی یەکەمی پێوەرەکاندان، پاشان ئاستی بەکۆمەڵیتیپەکەی و نازناوەکان لە پلەی دووەمدان، لەکاتێکدا ئاستی رەوشتی ویاریی خاوێنی یاریزان پلەی سێیەمی گرتووە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوە کردووە کە گونجاندنی ئاستی رەوشت ویاریی خاوێن لەنێو پێوەرەکاندایە و لەوانەیە ببێتە هۆکارێکی کاریگەر بۆجیاکردنەوەی بەربژێرەکان کاتێک کێبڕکێیەکە زۆر نزیک بێت لە یەکدی.
ماسنۆ راشیگەیاند کە پێوەری ‘کاروانی وەرزشی تەواوی یاریزانەکە’ لەپرۆسەی هەڵسەنگاندنەکەدا لابراوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێستا سەرنجلەسەر ئەوەیە کە بەربژێرەکە لە ماوەی وەرزەکەدا چی پێشکەش دەکات،نەک سەیرکردنی تەواوی مێژووی وەرزشییەکەی.
روونیشی کردەوە کە ماوەی هەڵسەنگاندنەکە چیدی پشت بە ساڵی زایینینابەستێت، بەڵکو بەدرێژایی وەرزە وەرزشییەکە دەبێت لە مانگی ئابەوەتاوەکو تەممووز، یارییەکانی یانەکان و هەڵبژاردەکانیش دەگرێتەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە، یارییەکانی مۆندیالی 2026 بەتەواوی دەچنە ناوماوەی هەڵسەنگاندنی باڵۆندۆر بۆ ئەمساڵ، ئەمەش وادەکات ئاستییاریزانان لەو پاڵەوانێتییەدا ببێتە بەشێک لە لێکدانەوە کۆتاییەکانیخەڵاتەکە.
ماسنۆ پێیوایە ئەم گۆڕانکارییانە کێبڕکێی باڵۆندۆر بەکراوەیی دەهێڵێتەوەلەبەردەم کۆمەڵێک ئەستێرەدا، کە لە پێشەنگیاندا رۆدری، کیلیان ئێمباپێ،لامین یامال، خڤیچا کڤاراتسخێلیا و فێران تۆرێس دێن.
پێشتر عوسمان دێمبێلێ فەرەنسی، هێرشبەری پاریس سانجێرمان،خەڵاتی باڵۆندۆری ساڵی 2025ـی بردەوە و پێش لامین یامال کەوت، کەپلەی دووەمی بەدەستهێنا، پاشان ڤیتینیا و محەممەد سەڵاح و رافینیاهاتن.
بردنەوەی دێمبێلێ دوای وەرزێکی ناوازە هات لەگەڵ پاریس سانجێرمان،کە تێیدا چەندین نازناوی بەدەستهێنا، گرنگترینیان خولی فەرەنسی وخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو، کە یانە پاریسییەکە بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا بەدەستیهێنا.