رۆژنامەی ھەولێر

800 كەس لە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ڕاهێنان چوونەتە وڵاتی چین

ئاریان دەرگەڵەیی

 

لەگەڵ كردنەوەی دەرگاكانی وڵاتی چین بەڕووی جیهاندا و زیادبوونی لێشاوی گەشتیاران و بازرگانان و ئیفادی فەرمانبەران، ئەزموونی تێپەڕین ئەزموونی باس كردنی ئەو وڵاتە و فڕۆكەخانەكانی ئەو وڵاتە بووەتە یەكێك لە سەرەكیترین بابەتەكانی باس لە نێو ناوەندە نێودەوڵەتیدا. ئەوەی لە یەكەم ساتەوەختی گەیشتن بە خاكی چین سەرنجی هەمووان ڕادەكێشێت، تێكەڵەیەكە لە تەكنەلۆژیای سەردەمیانە و ڕێكارە گومرگییە

سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت لە چەندین دیداردا باسی لە پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و پەكین كردووە و سوپاسی حكوومەتی چین و دامەزراوەكانی كردووە، كە ساڵانە دەرفەت دەڕەخسێنن تا ژمارەیەكی زۆری كارمەندانی حكوومەت، بەشداری لە خولەكانی پەرەپێدانی تواناكان بكەن و سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرن، هاوكات ئاشنای كولتوور و فەرهەنگی ئەو وڵاتە بن، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 800 فەرمانبەر و بەرپرسی حكوومی و كارمەندان نێردران بۆ چین بۆ بەشداریكردن لە پرۆگرامی جیاوازدا.
(ریبەر انور عوسمان) كە یەكێك لەو فەرمانبەرانەی گشتی گومرگ و بە ئیفادی حكوومی چووەتە وڵاتی چین، ئەو دەڵێت : كە پڕۆسەی هاتنەژوورەوە لە وڵاتە تا ڕادەیەكی زۆر دیجیتاڵی كراوە. پێش گەیشتن بە ئەفسەری گومرگ، گەشتیاران ڕووبەڕووی سیستەمی ئۆتۆماتیكی پشكنینی تەندروستی و تۆماركردنی زانیارییە بیۆمەترییەكان (پەنجەمۆر و ناسینەوەی دەموچاو) دەبنەوە.
“ئەگەر پێشوەختە فۆرمی گومرگی و تەندروستیت لە ڕێگەی ئەپەكانی وەك WeChat بە كۆدی QR ئامادە نەپێچابێت، لەناو فڕۆكەخانە تووشی گرفت زۆر دەبیتەوە، چوونكە تەواوی سیستەمەكە بە شێوەیەك دەڕوات كە هیچ شوێنێك بۆ كاركردنی دەستی نا‌هێڵێتەوە.”
ئەم فەرمانبەرە دەڵێت : بەراوردكردنی چین و كوردستان، بەراوردی نێوان یەكێك لە گەورەترین زلهێزە ئابووری و پیشەسازییەكانی جیهانە لەگەڵ هەرێمێكی خاوەن سەرچاوەی دەوڵەمەندی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ڕیتمی ژیان لە چین بە خێراییەكی زۆر بەرز و بێ وێنە بەڕێوەدەچێت (كلتووری كاركردن لە ٩ی بەیانی تا ٩ی شەو، ٦ ڕۆژ لە هەفتەدا)، لەكاتێكدا لە كوردستان ژیان ڕیتمێكی هێمن تر و خێزانی تری هەیە. چین بەرهەمهێنەری ژمارە یەكی زۆربەی كاڵاكانی جیهانە (تەنانەت بەشێكی زۆری بازاڕی كوردستان)، بەڵام كوردستان زیاتر ڕووی لە هاوردەكردنی كاڵاكانە.
ئەم فەرمانبەرەی گومرگ دەشلێت، تێبینان كردووە گومرگی چین زۆر لە ڕووی تەندروستییەوە زۆر چاودێری جولەی كاڵاكان، ژمارەیەك تاقیگەیشی لەم بارەیەوە تەرخان كردووە بۆ چاودێری ئەو كاڵایەی كە دەچنە دەرەوە یاخو دێنە ناو وڵاتەكە.
( سەلمان فةتاح ) یەكێكی دیكە لەو فەرمانبەرانەی گشتی گومرگ كە سەردانی وڵاتی چینی كردووە،ئەو دەڵێت گەشتكردن بۆ چین تەنیا بەسەربردنی كات نییە، بەڵكو بینینی جیهانێكە بە یاسا، كلتوور و ڕیتمێكی تەواو جیاواز لە رۆژئاوا. بەتایبەت ئیمەی فەرمانبەرانی گومرگ كە دەچینە ئەو وڵاتە لە ڕووی گومرگییەوە ئەزموونمان زیاتر دەبێت ـ زانیاری زیاتر لە سەر ئەو كەرتە وەردەگرین.
ئەم فەرمانبەرە باسی لە گرنگی چوونی فەرمانبەران دەكات بۆ وڵاتی چین و هیواشی خواست كە هەرێمی كوردستانیش سوود لە ئەزموونی چین وەربگری لە داهاتوو وامان لێبێت كە پشت بە بەرهەمی خۆماڵی خۆمان ببەستین، ئەو پێی وایە لە دوو لایەنە دەتوانین لە زۆر لایەن سوود لە ئەزموونی چین بكەین كە بریتین : چین یەكێكە لە پێشەنگەكانی جیهان لە كەمكردنەوەی ڕۆتین و بەدیجیتاڵكردنی تەواوی ئیشوكاری دامودەزگا حكومییەكان. فەرمانبەران لە ڕێگەی ئەم سەردانانەوە دەتوانن لە نزیكەوە ببینن:مامەڵەی هاووڵاتییان لەڕێگەی یەك ئەپ یان سیستەمی ئۆنلاینەوە بە چەند خولەكێك ئەنجام دەدرێت.
ئەو فەرمانبەرە دەشلبَت یەكێك لە دیارترین تایبەتمەندییەكانی سیستەمی ئیداریی چین، ڕێكخستنی كات، ئەركناسی و بەرپرسیارێتییە. فەرمانبەران لە ڕێگەی تێكەڵبوونیان لەگەڵ دامەزراوە چینییەكاندا دەتوانن:
شێوازی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان (HRM) و هەڵسەنگاندنی ئەنجامی كار ڕاهێنان پێبكەن.
كلتووری پەرۆشی بۆ كار و ڕێكخستنی كات بگوازێنەوە بۆ دامەزراوەكانی خۆیان.
سەفین خدر كە فەرمانبەرێكی دیكە چووتە وڵاتی چین، ئەو دەڵێت گومرگی چین (General Administration of Customs of the People’s Republic of China – GACC) یەكێكە لە گەورەترین، كاریگەرترین، و پێشكەوتووترین دامەزراوە گومرگییەكانی جیهان. لەبەر ئەوەی چین گەورەترین هەناردەكار و دووەم گەورەترین هاوردەكاری كاڵایە لە سەرانسەری جیهاندا، سیستەمی گومرگی ئەم وڵاتە نەك تەنیا بۆ ئابووری ناوخۆیی، بەڵكوو بۆ زنجیرەی دابینكردنی جیهانی (Global Supply Chain) ڕۆڵێكی یەكلاكەرەوە دەگێڕێت.
دەستەی گشتیی گومرگی چین بە شێوەیەكی ناوەندی ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ئەنجوومەنی دەوڵەت (حكوومه تی ناوەندی). ئەم دەستەیە چاودێری زیاتر لە ٤٢ ناوچەی گومرگیی سەرەكی و سەدان خاڵی سنووریی ئاسمانی، دەریایی و وشكانی دەكات.
كەرتی گومرگ لە چین نموونەیەكی بێ وێنەی هاوسەنگییە لە نێوان “تۆكمەیی لە ئاسایشدا” و “خێرایی لە بازرگانیدا”. مۆدێلی گومرگی ئەم وڵاتە نیشانی دەدات چۆن دەكرێت تەكنەلۆژیا و دیسپلینی ئیداری ببنە پاڵپشتێكی بەهێز بۆ ئابووریی نیشتمانی و ڕاكێشانی بازرگانیی جیهانی.