سیروانی نوێ ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ئاماره‌كانی خولی نایابی كوردستاندا گرتووه‌

ڕۆژنامەی هەولێر خشتەی یارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و ئامارەکانی خولەکە دەخاتە ڕوو

لە یارییەکانی گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایابی کوردستان سیروانی نوێ یاری لوتکەی لە هەندرێن بردەوە و پێشەنگی یانەکانی لێ وەرگرت، دوای چەند ئەنجامێکی خراپ پێشمەرگەی هەولێر بەبردنەوە شادبۆوە و لە چەمچەماڵی بردەوە، نەورۆز لە یارییەکی دراماتیكیدا بەچوار گۆڵ بەرانبەر بە سێ گۆڵ لە دهۆکی بردەوە و گەڕایەوە خانەی سێیەمی ڕیزبەندی، شێروانە لە دواین خولەک لە شەقڵاوە بردەوە و برینەکانی زیاتر قوڵکرد، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لە کۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ١٢ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ١،٧گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی ڕابردوو کە ١٦ گۆڵ تۆمار کرا بوون
١- دوای تێپەڕبوونی ٢٢ گەڕ لە یارییەکاندا ٣٢ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
٢- تا ئێستە ١٦١ یاری ئەنجامدراون، ٣٢٠ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩٨ گۆڵە.
٣- سیروانی نوێ زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٢٩ گۆڵە و زۆرترین یاریشی بردۆتەوە کە ١٣ یارییە.
٤- هەندرێن و سیروانی نوێ کەمترین گۆڵیان لێ تۆمارکراوە کە ١٣ گۆڵە، یانەی برایەتی زۆرترین یاری یەکسان کردووە کە١٠ یارییە.
٥- هەندرێن و سیروانی نوێ کەمترین یاریان دۆڕاندووە کە ٤ یارییە، هەندرێن تاکە یانەیە لە نێو یاریگەی خۆیان نەدۆڕاوە.
٥- زاخۆ زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١١ دۆڕانە، سەیدسادق زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٢٩ گۆڵە.
٦- سەیدسادق ئەم وەرزە ٩ یاری بردۆتەوە هەر ٩ یارییەکە لە یاریگەی خۆی بووە، لە یاریگەی خۆی ٢٨ خاڵی بەدەستهێناوە، لە دەرەوەی یاریگەی خۆیشی تەنیا 5 خاڵی بەدەستهێناوە.
٧- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ١٨ گۆڵی لە نێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٩ گۆڵ
٢- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٨ گۆڵ
٣- دیلمان ڕۆکان – یانەی نەورۆز ٨ گۆڵ
٤- عەبدوڵڵا سەربەست- یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٧ گۆڵ
٥- دانا عوسمان – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٧ گۆڵ
٦- ئیبراهیم مەحەمەد – یانەی چەمچەماڵ ٦ گۆڵ
٧- بورهان قادر – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ

یارییەکانی گەڕی بیست و سێیەم
بڕیار وایە ڕۆژانی هەینی و شەممە داهاتوو کاتژمێر ٣:٠٠ سەرجەم یارییەکانی گەڕی بیست و سێیەم بەمشێوەیەی خوارەوە بەڕێوەبچن.

یارییه‌كانی هەینی 18/3/2022
شه‌قڵاوه‌ ـ ئارارات 3:00
دهۆك ـ سۆران 3:00
چه‌مچه‌ماڵ ـ ده‌ربه‌ندیخان 3:00

یارییه‌كانی رۆژی شەممە 19/3/2022
شێروانه‌ ـ برایه‌تی 3:00
هه‌ولێر ـ سیروانی نوێ 3:00
سه‌یدسادق ـ نه‌ورۆز 3:00
هه‌ندرێن ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 3:00

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی بیست و سێیەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- سیروانی نوێ ٤٣ خاڵ لە `٢١یاری
٢- هەندرێن ٤٠ خاڵ لە ٢١ یاری
٣- سەیدسادق ٣٣ خاڵ لە ٢٢یاری
٤- نەورۆز ٣٢ خاڵ لە ٢٢ یاری
٥- دەربەندیخان ٣٠ خاڵ لە ٢١ یاری
٦- ئارارات ٣٠ خاڵ لە ٢١ یاری
٧- چەمچەماڵ ٢٩ خاڵ لە ٢١ یاری
٨- دهۆک ٢٩ خاڵ لە ٢٢ یاری
٩- برایەتی ٢٨خاڵ لە ٢٢ یاری
١٠- پێشمەرگەی هەولێر ٢٨خاڵ لە ٢١ یاری
١١- شێروانە ٦٥ خاڵ لە ٢٢ یاری
١٢- سۆران ٢٦ خاڵ لە ٢٢ یاری
١٣- هەولێر ٢١ خاڵ لە ٢١ یاری
١٤- شەقڵاوە ٢٠ خاڵ لە ٢٠ یاری
١٥- زاخۆ ١٩ خاڵ لە ٢٢ یاری

ھەواڵی زیاتر