بــاوکە ڕۆحییەکە؛ تــراژیدیایەکی سروشبەخش

لە نوێترین بەرهەمیدا وەرگێڕ و دەرهێنەر ” شادمان محەمەد”، کتێبی (بــاوکە ڕۆحییەکە؛ تــراژیدیایەکی سروشبەخش) لە ئامادەکردن؛ جەلال نەعیم لە ناوەند ڕۆشنبیریی ڕەھـەند چاپ و بڵاو دەکاتەوە. وەکو وەرگێڕ ئاماژەی بۆ دەکات ناوەرۆکی ئەم پەرتووکە زۆر دوورە لە ناوەرۆکی خودی ڕۆمان و شاکارە ئەدەبییەکەی (باوکە ڕۆحییەکە)ی ماریۆ پۆزۆی نووسەرەوە. بەڵکو ئەم پەرتووکە هەندێک نهێنی سەبارەت بە چیرۆکی فیلمەکە تێدایە لە زاری ئەوانی دیکەوە، کە بۆ خوێنەر گەلێک چێژبەخشە.

وەرگێڕ باس لەوە دەکات کە ئەمساڵ (نیو سەدە) بەسەر بەرھەمھێنانی یەکێک لە شاکارە جیھانییە سینەماییەکان و دووەم ریزبەندی باشترین فیلمی مێژووی سینەما تێپەر دەبێت ئەویش فیلمی سینەمایی (باوکە ڕۆحییەکەیە – The Godfather.)یە. ھەر بۆیە ئەم پەرتووکە لەمکاتەدا چاپ دەکرێت ھاوزەمانە لەگەڵ بە دیجیتاڵکردن و بە کوالێتی (ئێچ دی — HD)، کردنی بەرھەمەکە پاش پەنجا ساڵ.
ناوەرۆکی ئەم پەرتووکە بریتیە؛ «لە گێڕانەوەی چەند ڕووداوێكی ڕاستەقینە و ترسناک و ناخۆش و پڕ ململانێ لە نێوان ستافی کار و مافیا، ھەر لە قۆناغی پێش بەرھمھێنان و کاتی بەرھەمهێنان و پاش بەرھەمھێنانی فیلمەکە کە روویانداوە، بەجۆرێک گێرانەوەکان لە زاری کارەکتەرە سەرەکییەکانی ناو رۆمان و فیلمەکەوە دەخوێننەوە، بەتایبەت وەک لایەنی باسکردن و ھەڵدانەوەی ھەندێک نھێنی شاراوەی پشت کارەکەوە و دەرخستنی ڕۆڵ و ئەرکی مافیاکانی ئەو قۆناغە لە گۆڕەپانی راستەقینەدا. لە راستیدا نووسەرەکانی ئەم پەرتووکە بە کردار خۆیان راستەوخۆ لە ناو چەقی کارەکەدا بوونیان ھەبووە و پاشان ڕۆڵی سەرەکییان لەدروستکردن و بەرھەمھێنانی فیلمی باوکە ڕۆحییەکەدا ھەبووە دیارترینیان لەوانە؛( ماریۆ پۆز)ی نوسەرە وەک؛ سیناریست، ھەروەھا فرانسیس فۆرد کۆپۆلایە وەک دەرھێنەر.
وەرگێڕ باس لەوە دەکات کە لە کتێبەکەدا ھەموو ئەوانە ھەر کامییان لە روانگەی ئەرکی خۆیەوە بە قووڵی باسیان لە نھێنە شارەواکانی پشت بەرھەمھێانی فیلمە (باوکە رۆحییەکە) کردووە، بە تایبەت ڕۆڵ و کاریگەری مافیاکان بەسەر ئەو شاکارە سینەماییەوە.
ئەم کتێبە لە چوارچێوە زنجیرە کتیبە سینەماییەکانی “ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند” و پێشتریش چەند کتێبێکی دیکە لە هەمان زنجیرە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر