فڕۆکەخانەی ھەولێر ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕایگەیاند گەشتەکانیان ئاسایین و بەردەوامن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دوای ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا ڕایگەیاند “ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە کە گەشتەکانی هاتن و چوون لە فرۆکەخانەکە ئاسایین و بەردەوامن.”
ھەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختیشی کردەوە کە هیچ گەشتێک هەڵنەوەشاوەتەوە و بەردەوامن.

ھەواڵی زیاتر