وەزیری تەندروستی: هیچ زیانێکی مرۆیی لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکە نەکەوتووەتەوە 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-3-2022 ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر کران و زیانی ماددی بە دەوروبەری کونسوڵخانەکە گەیاندووە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە لێدوانێکدا، رایگەیاندووە: ”خۆشبەختانە“ تاوەکوو ئێستا هیچ زیانێکی مرۆیی لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکە نەکەوتووەتەوە.

سامان بەرزنجی هەروەها رایگەیاندووە: هیچ بریندارێک نەگەیشتووەتە نەخۆشخانەکان وەزارەتیش فریاکەوتنەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی

ھەواڵی زیاتر