یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

موقتەدا سەدر پەیامێکی لەبارەی هێرشەکییەکەی هەولێر بڵاوکردەوە 

موقتەدا سەرد رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەولێر چۆک دانادات مەگەر بۆ میانڕەوی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت، لە منەوە سڵاوی ئاشتی و خۆشەویستی بۆ هەولێر و هەموو کورد، ئارام بگرن.

موقتەدا سەدر، لە تویتێکدا رایگەیاند: “هەولێر لەژێر نیشانەی ئاگری دۆراو و شەرمەزارەکان دایە.  لەژێر برسیکردن دایە ئەوان سییەکانی عێراقن، وەک ئەوەی کورد عێراقی نەبن. ئەوان سییەکانی عێراقن و لە ئێمە جیانابنەوە”.

سەدر نووسیویەتی: “هەولێر چۆک دانادات مەگەر بۆ میانڕەوی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت. لە منەوە سڵاوی ئاشتی و خۆشەویستی بۆ هەولێر و هەموو کورد، ئارام بگرن تا حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکدەهێنرێت”.