مەسرور بارزانی: هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت.

مووشەکەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-3-2022 ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر کران و زیانی ماددی بە دەوروبەری کونسوڵخانەکە گەیاندووە.

دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، داوای لە ”خەڵکی قارەمان و خۆڕاگر“ی شاری هەولێر کردووە ئارام بگرن و رێنوێنیی دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن.

مەسرور بارزانی بە توندی سەرکۆنەی ”هێرشە تیرۆریستی“یەکەی کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، هەولێر ”خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت“.

ھەواڵی زیاتر