ڕۆژی سێشەممە، ١ـی ٩ـی ٢٠٢٦ د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی لقی ٢٢ـی پ.د.کـی لە دەڤەری گەرمیان کرد و لەلایەن (حسێن کەلاری)، بەرپرسی لق و هەڤاڵانی لق پێشوازییان لێ کرا.
لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پێگە و کاریگەریی میدیا و ڕۆشنبیری لە قۆناغی ئێستادا کرد.
هەروەها جەختیان لەسەر هەماهەنگیی بەردەوام و پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە بۆ برەودان بە کار و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کادیران و جەماوەری خۆشەویستی سنووری گەرمیان.

