بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سامان عارەب بەرێوەبەری گشتی دەستەیی وەبەرهێنانی هەولێرو دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆکانی جیهان، و ژمارەیەک مامۆستاو قوتابتان، فیستیڤاڵی شەوانەی بازاڕی زانکۆی جیهان لە هەولێر دەستی پێکرد.
لە چوارچێوەی ئەم چاڵاکییەدا، کە بۆ ماوەی ١٠ شەو بەردەوام دەبێت، ژمارەیەک کاڵا و بەرهەمی دەستی بۆ فرۆشتن و پیشاندانی بەردەست دەکرێن، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە بەرهەمە ناوخۆییەکان و پیشاندانی توانای هونەری و دەستکارییەکان. فیستیڤاڵەکە هەروەها دەرفەتێکە بۆ کۆکردنەوەی خەڵک و خوێندکاران و ناساندنی بەرهەم و کاری دەستی، لە کەشێکی شەوانەی پڕ لە و جۆشوخروش .

