ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له‌سه‌ر تۆڕی (ئێكس) په‌یامێكی هاوخه‌میی بۆ كۆچی دوایی پاشا هاراڵدی پینجه‌م پاشای نه‌رویج ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، پاشا هاڕالد پاشایه‌كی خه‌مخۆر و به‌ڕێز بوو.
له په‌یامه هاوخه‌مییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه، قووڵترین سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی پاشایەتی و خەڵک و گه‌لی نەرویج دەکەم بۆ ئەم کۆچە گەورەیەی پاشا هاڕالدی پینجه‌م كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه، پاشا هاڕالدی پێنجەم پاشایەکی بەڕێز و دڵسۆز بوو، کە زیاتر لە سێ دەیە بە شکۆمەندی، ژیری و خاکڕاییەوە خزمەتی وڵاتەکەی کرد.

