ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.10.29، به ئاماده‌بوونی ڕێزدار ئارین مه‌سرور بارزانی، ڕێوڕەسمی ناساندن ڕۆمانی نووسەر و ڕۆماننووس جان دۆست، بە ناونیشانی ” دوایین شەڕی ژەنەراڵ ” بەڕێوەچوو، کە لەلایەن دامەزراوەی كوردستان فاونده‌یشن رێکخرابوو.
ئه‌م كتێبه تیشك ده‌خاته سه‌ر مێژوو و ژیان و خه‌باتی بارزانیی نه‌مر، و لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی “دۆز”ـەوە بە کوردی چاپکراوە و هاوکات بە زمانی عەرەبیش لە بەیرووت بڵاوکراوەتەوە.

