رۆژنامەی ھەولێر

دەستپێکردنی گەورەپڕۆژەی ستراتیژیی چارەسەری ئاوەڕۆی قورسی هەولێر بە گوژمەی ٧٧٤ ملیۆن دۆلار

کارەکانی گەورەپڕۆژەی وێستگەی چارەسەری ئاوەڕۆی قورسی شاری هەولێر بە گوژمەی ٧٧٤ ملیۆن دۆلار بە خێرایی بەڕێوە دەچن، کە لەلایەن کۆمپانیای ئاوزان جێبەجێدەکرێت وەک یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ژێرخانی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراق بە یەکەم دادەنرێت.

ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی گەورە بە ژینگەی هەولێر، پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، ڕێگریکردن لە ژەهراویبوونی خاک، پاراستنی تەندروستیی گشتی و کەرتی کشتوکاڵ دەکات، هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت لە ئاودانی ناوچە سەوزایییەکان و پشتێنەی سەوزایی شارەکەدا.