پ.د. نەزاکەت حسێن
کە باسی ئەم مێژووە دەکرێت، باسی دامەزراندن ناکرێت باسی لەدایکبوونە، لەدایکبوون هەمیشە لەسەر پاشخانێک و ڕابردوویەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێک نەبوو لەپڕدا بۆ کاردانەوەیەک یان دەرەنجامی لێکترازانێک یان بارودۆخێکی کاتی دروست بووبێت. پارتی لەهەناوی قوتابخانە و ڕێبازێکدا لەدایکبوو کە پێش ئەو بەروارە بەمێژووییەکی درێژ خەمی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و خوداپەرستی و مرۆڤدۆستی هەڵگرتبوو. رێباز و ڕێچکە و قوتابخانەیەک کە لەسەردەستی پیاوە خواناس و ئەهلی تەریقەت و خەمخۆری نەتەوە و خاوەن ئایدیا و بیری کوردایەتی و مرۆڤدۆستی، کە ژیانی خۆیان نەوە دوای نەوە کردە قوربانی ئەو ڕێبازە تاکو خزمەتێک بەم میللەتە بکەن.
هەرچەندە بەدرێژایی مێژووی بیرە هاوردەکان و نەیارانی ئەم میللەتە دژایەتیان کردن تاکو لە ڕەگ وڕیشەیان دەربێنن، چونکە ئەوان رێبازێکی خۆماڵی و نەتەوەسازییەکی خۆماڵی و خواپەرستیەکی خۆماڵی و مرۆڤدۆستیەکی راستەقینەیان دانا. رۆژ بەدوای رۆژ خاوەن بیرە هاوردەکان و ئەوانەی هەوڵیان دا لەدەرەوەی تەریقەت و قوتابخانەی بارزانی و رێبازی بارزانی رێچکە و رێبازێکی تر بۆ ئەم نەتەوە دابنێن لەماوەی سەدەی رابردوودا تا ئێستا بەچۆکدا هاتن و هیچ کامیان نەیانتوانی لەبەردەم رەسەنایەتی بەهێزی و تۆکمەیی و راستگۆیی ئەم رێبازە خۆماڵیەدا خۆیان ڕابگرن. دواجار زۆرێک لەو پارت و سەرکردە و کادیرانەی تەمەنێکی خۆیان خەرج کرد لەدەرەوەی ئەم رێبازە زۆربەیان گەرانەوە ناوی. ئەمەش سروشت و حەقیقەتی مانەوەی هەر پارت و رێکخراوێکە کە کاتێک بۆ پێداویستیە سیاسی و کۆمەڵایەتی و یان هەرپێداویستیەکی تری کۆمەڵگەکەی خۆی بە کلتورو سروشت و ناسنامەی کۆمەڵگەکەی خۆی دادەمەزرێت زیاتر رەگی بەزەویدا دەڕوات و هیچ باو رەشەبایەک نایخات. ئەوەی ئەمرۆ بە ئاشکرا دەیبینین پارتێک ٨٠ ساڵ بەر لەئێستە لەدایکبوو تاکە فریادرەس و لەسەر پێی خۆی ماوە و هەموو پرسەکانی کورد و بەڵکو ناوچەکەش دەبێت بچێتە ماڵی ئەم پارتە و لای سەرکردەکانی تاکو چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە. لەئێستادا دەبینی کە چۆن تاکە پارتی باڵادەست و زۆرینە و خۆراگر لەهەر چوارپارچەی کوردستان کەخاوەن مەرجەع و سەرکردەیە، تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامی زیندووی پێیە هەمیشە بۆ نەتەوەکەی، چارەسەری گونجاوی پێیە بۆ کێشەکانی، روئیای دریژخایەن و واقیعی و بەرچاو روونی هەیە بۆ داهاتووی میلەتەکەی، بوەتە چەترێک بۆ پێکەوەژیانی جیاوازیەکان، فرەیەکان بە ئاین و نەتەوە و زمان و رەچەڵەک، بەردەوام لەخەبات و روو بەرووبونەوەی هەرنادادیەک لەهەرشوێنێک بەرامبەر کورد، خەریکی ئاوەدانی و بونیات نان. قوتابخانەیک بۆ پێگەیاندنی سەرکردە و کادیری بەتوانا، خەمخۆرێک بۆ گەل و نیشتمانەکەی، فەلسەفەیەک بۆ ژیان، ماڵێک بۆ کۆکردنەوەی هەمووان و کلیلێک بۆ کردنەوەی قوفڵە داخراوەکان خۆرێک بۆ کاتی بێ ئومێدیەکان. لەکوێدا بنبەستێک دروست دەبێت چارەسەرەکەی لای ئەوە، نەبەزین و بەرخۆدان و خۆنەچەمان ناسنامەیەتی. لەگەڵ ئەم هەڵهاتنی خۆرە بۆ هەموو کورد سەرکردەیەک لەورۆژەدا لەدایک بوو کە ٨٠ ساڵە خۆراگرانە سەربەرزانە ماندونەناسانە وەک چیایەک راوەستاوە بۆ خزمەت بەورێبازە بەم نەتەوە بەو خەباتە ئەویش سەرۆک ورابەر و مەرجەع سەرۆک بارزانیە تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ دەخوازین .

