ئەمڕۆ هەینی ٢ـی ١٠ـی یەکەمی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی کۆمەڵگەی قوتابخانەکانی ناوەندی شاری (ڕەنان)ـی لە هەرێمی (ڤۆ) لە سویسرا کرد.
لە سەردانەکەدا، د. سالار عوسمان لەلایەن بەڕێوەبەری کۆمەڵگە پەروەردەییەکە، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد (ئاسۆ پیرۆتی) پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا. لە میانی دیدارێکدا، گفتوگۆیەکی بەرفراوان دەربارەی ڕەوشی پەروەردە، کولتوور، پێگەیاندن و سیستمەکانی فێرکاری لە ئەوروپا و دونیای نوێدا کرا.
د. سالار عوسمان دەستخۆشی و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە کەسایەتییەکی کوردی دڵسۆز بە زانایی و لێهاتووییەوە سەرپەرشتیی ناوەندێکی پەروەردەییی گەورە لە وڵاتێکی پێشکەوتووی وەک سویسرا دەکات.

