بەهۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەکەی دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 14ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەکەی کرد.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، ” بۆ کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و زانایانی ئایینی کوردستان و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم” .
هاوکات مەسرور بارزانی داواکارە” خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت”.

