عەلی تورکی، چالاکی عێراقی، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک، چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی پیاوێکی کوردی لە بەغدا بڵاوکردەوە.
بەپێی گوتەی ئەو چالاکوانە، پەرستار و کارمەندانی نەخۆشخانەی «کەرامە» لە بەغدا، ئەو پیاوە کوردەیان لە کاتژمێر ١١ی بەیانییەوە تا کاتژمێر ٨ی شەو لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە، بەبێ چاودێری جێهێشتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانە، ئەو پیاوە دوای نزیکەی ٩ کاتژمێر مانەوە لە دەرەوە و لەبەر تیشکی خۆر، گیانی لەدەست داوە.

