دەقی پەیامی هاوخەمی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و زانای ئایینیی هەولێر مامۆستا مەلا (جەرجیس هەولێری)ـیم پێ گەییشت.
مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری لە ژیانی خۆیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و چاکەخوازی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستاندا کرد.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس و دۆستان و ئاشنایانی و تەواوی مامۆستا و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون

