محمد لادێ – ههولێر
تیمێک لە فیزیازانانی نێودەوڵەتی لە زانکۆی سەوسەمپتۆن سەرکەوتنێکی مێژووییان لە بواری فیزیا تۆمار کرد، دوای ئەوەی توانینیان بۆ یەکەم جار هێزی کێشکردن لەسەر ئاستی زۆر بچووک بپێون.
توێژەران لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای نزمکردنەوەی پلەی گەرمی و موگناتیسی ڕاگیراو لە بۆشاییدا، هێزی کێشکردنیان لەسەر گەردیلەیەکی بچووک بە کێشی تەنها ٠،٤٣ میلیگرام پێوا. ئەمە بچووکترین بڕی کێشە لە مێژوودا کە تاقیکردنەوەی لەم شێوەیەی لەسەر ئەنجام درابێت.
زانایان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ بەستنەوەی تیۆری ڕێژەییی ئەنیشتاین بە فیزیا کۆنەکەی کوانتۆم، کە ساڵانێکە وەک گەورەترین مەتەڵی زانستی مابووەوە.

