ئیسماعیل بەرزنجی
باو بۆران بوو
200 تەن مەشروبات
20 ترێلە مارلبۆرۆ
10 ئەنتەرناش
بلووزو کراس و پانتۆڕی ئیتاڵی
کۆستەرێک
تژی لە سەماکەری بیلاروسی
گەیشتنە ناو شار
ئەو سپێدەیەی
مستەفا پەژار بۆ خەستەخانە بردرا
بڕیاروابوو دانیشتنی ئاشتی بکرێت
جێبێکی pmf
لەسەر شەست مەتری پەنچەر ببوو
ئەو چێشتەنگاوەی
مستەفا پەژار شۆڕ کرایەوە ناو خاک
100 دۆلار
بە 2220 دیناری سویسری بوو
ژمارەی پێڵاوەکانی ژنی مارکۆس
گەیشتە 1001 جووت
یادی سەد ساڵەی هەمنگوای بوو.
چ هیچووپووچە ئەم دنیایە.

