ئەمڕۆ دووشەممە 10/19، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بريتانيا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنیی و گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بريتانيا، بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی.
لە بەشێکی دیکەی گفتۆگۆکاندا ، باس لە هەوڵ و گفتوگۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

