سەردار ئەکرەم/ بەریتانیا
یەکێک لە بەپێزترین بەرهەمە ئەدەبییەکانی ئۆسڤاڵدۆ دراگۆن نووسەری ناوداری ئەرجەنتینی دەناسرێت کە تێیدا بە قووڵی دەچێتە ناو ناخی ئەو مرۆڤانەی کە لە پەراوێزی کۆمەڵگەدا دەژین و ئەم شانۆنامەیە کە لە ژێرزەمینی بازاڕێکی کۆندا ڕوو دەدات وێنەیەکی تراژیدی و لە هەمان کاتدا پڕ لە هیوا نیشان دەدات کاتێک بازاڕەکە لە کار دەکەوێت و دەبێتە پەناگەیەک بۆ ئەو کەسانەی کە هیچ شتێکیان نییە و لەو تاریکی و بێدەنگییەدا جیهانێکی خەیاڵی بۆ خۆیان دروست دەکەن تا بتوانن لە تاڵییەکانی ژیان ڕابکەن و پەیامی سەرەکیی دراگۆن لەم کارەدا بریتییە لە پرسیارکردن دەربارەی دادپەروەری و یاسا و ئەو مافەی کە مرۆڤەکان بە خۆیانی دەدەن بۆ دادگاییکردنی یەکتری بێ ئەوەی لە قووڵایی ئازارەکانی یەکتری تێبگەن و یەکێک لە قووڵترین و کاریگەرترین دیالۆگەکانی ناو ئەم تێکستە ئەو کاتەیە کە دادوەرەکە بە دەنگێکی پڕ لە ئەزموونەوە دەڵێت هەرگیز دەستبەرداری ئەو دەسەڵاتە مەبە کە حوکم بەسەر کەسانی تردا دەدەیت چونکە دڵنیا بە کەس دەستبەرداری ئەو مافە نابێت کە حوکم بەسەر تۆدا بدات و ئەم ڕستەیە وەک چەقۆیەک وایە کە دەچێتە ناو ناخی بینەر و ئەو ڕاستییە تاڵەی بیر دەخاتەوە کە مرۆڤەکان لەبری ئەوەی یارمەتی یەکتر بدەن حەز بەوە دەکەن ببنە پۆلیس و دادوەر بەسەر یەکترییەوە و لە بەشێکی تری شانۆنامەکەدا کاتێک کارەکتەرەکان باس لە واقیعی ژیان دەکەن یەکێکیان بە بێهیواییەکی قووڵەوە هاوار دەکات و دەڵێت لە ژیان ڕوو دەدات بە هەموو ئازار و بێدەسەڵاتییەکانیەوە و کێ دەتوانێت حوکم بەسەر کەسێکدا بدات کە تەنها دەیەوێت بژی و پارچە پارچەی بەختەوەری بۆ خۆی کۆ بکاتەوە و ئەم وتەیە نیشاندەری ئەو ململانێیەیە کە مرۆڤ لەگەڵ چارەنووسی خۆیدا دەیکات بۆ ئەوەی تەنها هەناسەیەک بۆ ژیان بدۆزێتەوە و هاتنی دوو گەنج بۆ ناو ئەم جیهانە گۆشەگیرە دەبێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی خەیاڵ و واقیع و لێرەوە دراگۆن دەمانخاتە بەردەم ئەو پرسیارە جەوهەرییەی کە ئایا کێ دەتوانێت حوکم بەسەر کەسێکدا بدات کە تەنها دەیەوێت بژیێت.
ئەم شانۆنامەیە بە شێوازێکی ئیپیکی و کاریگەرییەکانی شانۆی برێخت نووسراوە و تێیدا تەکنیکی مێتا شانۆ بەکار هاتووە کە وادەکات بینەر هەست بکات بەشێکە لەو کایە ئەدەبییە .
دراگۆن دەیەوێت بڵێت کە موعجیزەی ڕاستەقینە لە بازاڕی کۆندا گۆڕینی ئاوی دەریا نییە بۆ شەراب بەڵکو ئەو توانایەیە کە مرۆڤ هەیەتی بۆ هاوسۆزی و لێخۆشبوون و دووبارە بونیادنانەوەی هیوا لەناو وێرانەکاندا و لە دیالۆگێکی تری زۆر سەرنجڕاکێشدا یەکێک لە ئەکتەرەکان ڕوو لە بینەران دەکات و دەڵێت ئێمە لێرەین چونکە ئێوە لێرەن و چیرۆکەکانتان لەسەر ڕۆحمان قورسن و چاوەکانمان بۆتان دەگرین و ئەمە هێمایەکە بۆ ئەوەی کە ئەدیب و هونەرمەند ئازارەکانی خەڵک دەگێڕنەوە و دەبنە دەنگی بێدەنگەکان و تایتڵی موعجیزە لە بازاڕی کۆن خۆی لە خۆیدا کێشکردنێکی سەرنجڕاکێشی تێدایە کە خوێنەر ڕادەکێشێت بۆ ناو جیهانێکی پڕ لە پارادۆکس کە تێیدا هەژارترین مرۆڤەکان دەبنە دەوڵەمەندترین کەس لە ڕووی خەیاڵ و شکۆمەندییەوە .
ئەم بابەتە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەیامی دراگۆن پەیامێکی مرۆییە و دەیەوێت بڵێت کە نابێت هەرگیز دەستبەرداری هێزی دادوەری بین بەڵام پێش ئەوەی حوکم بدەین دەبێت لە مرۆڤایەتی بەرامبەرەکەمان تێبگەین و نووسەر بە زمانێکی پاراو و ستاندارد و ڕەنگدانەوەی ئەو ڕەسەنایەتییە کە لە لە جیهانی دراگۆندا هەیە .هەروەها ڕەخنەگرانی ئەدەبی وەک لەلێکۆڵینەوەکانی ئیسابێل ئەلڤارێز بۆرلاند و ڕەخنە ئەدەبییەکانی ماری ئینێس سینابرێ کە هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی ئەم شانۆنامەیە یەکێکە لەو کارە دەگمەنانەی کە توانیویەتی مێتافۆر و واقیع بە شێوەیەکی بێوێنە تێهەڵکێش بکات و ببێتە ئاوێنەیەک بۆ پیشاندانی ئازار و هیواکانی مرۆڤ لە هەموو سەردەمێکدا و لە کۆتاییدا دەبێت بڵێین کە موعجیزە لە بازاڕی کۆن تەنها چیرۆکێکی شانۆیی نییە بەڵکو وانەیەکی ئەخلاقییە دەربارەی بەزەیی و توانای مرۆڤ بۆ گۆڕینی واقیعە تاڵەکان بۆ جیهان.

