زانکۆی سەلاحەدین پڕۆژەی (+SUID) دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تێیدا هەڵگرانی پێناسی زانکۆ و کەسوکاری پلە یەکیان، لە 20% تا 50% داشکانیان لە کەرتی تەندروستی و چەند کەرتێکی دیکەدا بۆ دەکرێت.
سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، پڕۆژەی (+SUID) تایبەتە بە قوتابییان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەلاحەدین و ئامانج لێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و داشکانە لە کەرتەکانی تەندروستی، بازاڕیکردن، خواردنگە و کافێیەکان.
لە قۆناخی یەکەمی ئەم پڕۆژەیەدا، د. کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ 15 نەخۆشخانە، تاقیگە و دەرمانخانە واژۆ کردووە. بەپێی رێککەوتنەکە، هەڵگرانی ناسنامەی زانکۆ و کەسانی پلە یەکیان دەتوانن لەو ناوەندانە سوودمەند بن.
رێژەی داشکانەکان لە ناوەندە پزیشکییەکان بەم شێوەیەیە:
🔴 نەخۆشخانەی میهرەبانی: 50% داشکان
🔴 نەخۆشخانەی شار: 20% بۆ 40% داشکان
🔴 سەنتەری دایمۆند: 20% بۆ 40% داشکان
🔴 نەخۆشخانەی نازی منداڵان: 30% داشکان
🔴 کۆمەڵگەی پزیشکی مامۆستایان: 30% داشکان
🔴 سەنتەری کاپیتال دێنتەڵ: 30% داشکان
🔴 تاقیگەی بایۆ: 20% داشکان
🔴 تاقیگەی مید 24: 20% داشکان
🔴 تاقیگەی ئیمینوکۆ گین سەنتەر: 20% داشکان
🔴 تاقیگەی نۆبڵ مید لاب: 20% داشکان
🔴 دەرمانخانەی دەلانی: 20% داشکان
🔴 دەرمانخانەی سەروەران: 20% داشکان
🔴 نەخۆشخانەی سویدی: 20% داشکان
🔴 جوانکاری گول بیویتی: 20% داشکان
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەمە قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەیە و لە داهاتوودا کەرتەکانی دیکەش دەگرێتەوە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر شانی خێزانی زانکۆی سەلاحەدین.

