وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانێكی وزاری پشتبه‌ست به ڕاسپارده و فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد بۆ پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 682 ئه‌فسه‌ری سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ .
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هاتووە “ئەمرۆ 2ی تەممووزی 2026، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (142) لە ڕێکەوتی 28ی حوزەیرانی 2026 و لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فەرمانی پلە بەرزکردنەوە بۆ ئەفسەرانی خشتەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 دەرچوو.
لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە “ئەم فەرمانە تایبەتە بە پلە بەرزکردنەوەی (682) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە بە زنجیرەی (1) بەناوی (عەقید عومەر فاروق عەبدولعەزیز محەمەد) دەست پێ دەکات و بە زنجیرەی (682) بەناوی (ملازم عومەر عارف عەلی) کۆتایی دێت،”.
ئاماژە بەوەشدراوە “پلە بەرزکردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (10) لە یاسای ڕاژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادی ژمارە (18)ی ساڵی 2011ی بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە، و گوزارشت لە ڕێکەوتی شایستەبوونیان دەکات لە 2025/1/9ـەوە”.
لە كۆتایی له راگەیەنراوەكەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه: بەناوی وەزیری ناوخۆ، پیرۆزبایی له تەواوی ئەم ئەفسەرانە دەکەین کە لەم خشتەیەدا پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.

