رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئیبراهیم کالن سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەممووزی 2026 لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئیبراهیم کالن سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدەانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.