رۆژنامەی ھەولێر

نەڤید زەردی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

دوای پشووێک وەرگرتن لە کارە هونەرییەکانی هونەرمەندی گۆرانیبێژ “نەڤید زەردی”، کە بەهۆی دۆخی ناهەمواری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کارە هونەرییەکانی وەستاندبوو، ئێستا بە کلیپێکی نوێ گەڕاوەتەوە نێو کارە هونەرییەکانی و دنیای ئاواز و گۆرانی کوردی.

ئەو بەرهەمەی “نەڤید زەردی” بە ناونیشانی (وەرە)ـیە، کە تێکست و ئاوازی خۆیەتی و لە دەرەوەی کوردستان وێنەی دیمەنەکانی کلیپەکەی تۆمار کردووە.
“نەڤید” لە گۆرانیەکەی دا بە ئەویندارەکەی دەڵێت: وەرە خەمەکان لابەرە، وەرە بەسە ئەو شەڕە.
ئەو گۆرانیە لە ڕووی تێکست و میلۆدییەوە ستایلێکی تایبەتە و لەسەر شێوازی گۆرانییە پۆپەکان تۆمار کراوە و ئاوازەکەشی لە گۆرانیە بیانیەکانەوە نزیکە، تەنانەت کارەکتەری سەرەکی بەرهەمەکە کچێکی ئەورووپیە و بە زمانی کوردی گۆرانییەکەی لەگەڵ هونەرمەندی ناوبراو تۆمار کردووە، ئێستاش خاوەن زۆرترین بینەرە لە یوتیوبی ئەو هونەرمەندەدا.