ئهمرۆ یهكشهممه رێكهوتی 28.6.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی وەبەرهێنی پۆڵۆنی کرد، کە لە چەندین بواری ستراتیژیی، وهك کشتوکاڵ، تەکنەلۆژیای نوێی کشتوکاڵی، پیشەسازی، گەشتوگوزار و بواری بهرههمهێنانی وزە، كار دهكهن.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر باسی لە هەلومەرجی گونجاوی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەولێر کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری و پشتیوانی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دابین دەکات، بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی نوێ، پیشەسازی، وزەی پاک و پەرەپێدانی گەشتوگوزار.
لهلایهن خۆیانهوه، ئەندامانی شاندەکە، ئامادەیی خۆیان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر دەربری، بەتایبەت لە بواری گرنگیدان بە كاری خزمەتگوزاری هاوبەشی و گواستنەوەی شارەزایی تەکنەلۆژیای نوێ.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوو لا پێویستی دروستکردنی دەرفەتی کاری نوێ و پشتگیری لە گەشەی ئابووریان دووپاتكردهوه .

