محمد لادێ – ههولێر
تیمێکی زانستی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر ئەندرو سویتمان، دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەریان لە بنکی زەریای هێمن و لە قووڵایی چوارهەزار مەتردا ڕاگرت، کە تێڕوانینی مرۆڤ بۆ سەرەتای دروستبوونی ژیان لەسەر زەوی دەگۆڕێت.
زانایان لەو قووڵاییە تاریکەدا، کە چاودێری پرۆسەی بەرهەمهاتنی غازی ئۆکسیجنیان کردووە، ناویان ناوە “ئۆکسیجنی تاریک”؛ چونکە بەبێ یارمەتی تیشکی خۆر و پرۆسەی (نوورکرد) یاخود (ڕۆشنەپێکهاتن) (Photosynthesis) بەرهەم دێت. بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری زانستیی Nature، پارچە کانزا سروشتییەکانی بنی زەریا کە لە کۆباڵت و نیکڵ پێک هاتوونە، وەک پاترییەکی سروشتی کار دەکەن و ڤۆڵتییەیەکی کارەبایی دروست دەکەن. ئەم کارەبایەش ئاوی دەریاکە شی دەکاتەوە بۆ ئۆکسیجن و هایدرۆجین.
ئەم دۆزینەوەیە ئەو باوەڕە کۆنە زانستییە هەڵدەوەشێنێتەوە کە پێی وابوو تەواوی ئۆکسیجنی سەر زەوی تەنها لە ڕێگەی ڕووەک و قەوزەکانەوە بەرهەم دێت و دەیسەلمێنێت کە ژیان لە تاریکترین شوێنەکانیشدا بە شێوازی کیمیایی-جیۆلۆجی نوێ دروست دەبێت.

