چواس خالید – هەولێر
کارکردن لە پتەوکردنی ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیە و لە دوایان هەنگاودا، کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی دەبەسترێتەوە، کە بە هۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.
دوای پەیڕەوکردنی پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای بیست و چوار کاتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پتەوکردنی ژێرخانی سێکتەری کارەبا و لە دواین هەنگاودا، کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی دەبەستێتەوە، کە بەهۆیەوە شەش سەد مێگاوات کارەبا زیادتر دەبێت.
دوای ئەوەی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دانانی بۆڕی گواستنەوەی غاز، لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانداهێما بۆ ئەوە دەکەن، تیمە تەکنیکییەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ، تیمەکانی هەردوو کۆمپانیای کار و دانا گاز، لە ماوەی شەش کاتدا، توانیویانە بۆڕی نوێیی گازی کێڵگەی کۆرمۆر بە سەرکەوتوویی بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی ببەستنەوە.
پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دانانی بۆڕی و بەستنەوەی کێڵگەی کۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادتر دەکات و بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی هەولێر، شەش سەد مێگاواد کارەبا زیاد دەکات، کە کاریگەری لەسەر باشتر بوونی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و هێنانەناوەوەی هاووبەشانی دیکەی کارەبا بۆ نێو پڕۆژەی ڕووناکی دەبێت.
زانیارییەکان دەریدەخەن بەر لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی کێڵگەی کۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و پێنج سەد مێگاوات بوو، کە ئێستا بۆ پێنج هەزار و سێ سەد مێگاوات کارەبا بەرز بووەتەوە.
بەر لە دوو ساڵ لەمەوبەر، لە هەرێمی کوردستان بوونی کارەبای ٢٤ کاتی خەون بوو، تا دواجار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارە مێژووییەکەی بە دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ كاتی بۆ هه‌رێمی كوردستان دا، دواجار و له كۆتاییه‌كانی ٢٠٢٤، پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه كاره‌بای ٢٤ كاتی بۆ هاوبه‌شانی دابین ده‌كرێت و به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست، ئێستا شه‌ش سه‌د هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و سه‌د و په‌نجا و سێ هه‌زار شوێنی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای ٢٤ كاتی‌یان بۆ دابینكراوه، كه به‌هۆی پڕۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه، زیادتر له پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س سودمه‌ند بوونه.
هاوكات ڕشتانه كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، هه‌موو كوردستان كاره‌باكه‌ی ببێته ٢٤ كاتی و جارێكی دی نه‌ڕه‌ی مۆلیده‌كان له كۆڵانه‌كان نه‌بیسترێت، بەهۆیەوە تا ئێستا پێنج هه‌زار و نۆ سه‌د مۆلیده‌ی ئه‌هلی له گه‌ڕه‌كه‌كان كوژێندراونه‌ته‌وه، كه باقه باقه له ڕێگه‌ی گزۆزه‌كانیانه‌وه ژه‌هریان تێكه‌ڵ به هه‌وای كوردستان ده‌كرد، جیا له‌و ژماره‌یه‌ش به كۆتایی هاتنی پڕۆژه‌كه‌ش زیادتر له حه‌وت هه‌زار مۆلیده له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كوژێنرێته‌وه.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی به‌جۆرێك ڕێكخراوه، تا ده‌ست به كاره‌باوه بگیرێت و به‌فیڕۆ نه‌درێت، بڕی خه‌رجی كه‌متر بۆ هاوبه‌شانی هه‌ژمار ده‌كرێت و بڕیارە تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، ته‌واوی هه‌رێی كوردستان کارەبای ٢٤ کاتی هەبێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌درێژایی ته‌مه‌نی هه‌وڵیداوه چاره‌سه‌ری كه‌می كاره‌با بكات و كاته‌كانی پێدانی كاره‌با زیادتر بكات، له مێژووه‌كه‌یدا چه‌ندان جاریش به‌ڵێنی كاره‌بای ٢٤ كاتی دراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان هیچی لێ شین نه‌بوو، دوای ته‌مه‌نێك له بوونی گرفتی كه‌می كاره‌با، دواجار له تشرینی دووه‌می ٢٠٢٤، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی گرفتی كاره‌بای دا، كه به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با و جێبه‌جێكردنی چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سێكته‌ری وه‌به‌رهێنان و گواستنه‌وه و دابه‌شكردن له هه‌موو كوردستان و فراوانكردنی تۆڕه‌كان و بونیادنانی ده‌یان وێستگه، له‌گه‌ڵ دانانی پێوه‌ری زیره‌ك به‌تێچووی دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ژێرخانی كاره‌بای له هه‌رێمی كوردستان پته‌وكرد، ئێستاش به‌جێبه‌جێكردنی ‘پڕۆژه‌ی ڕووناكی’، خه‌ونی بوونی كاره‌بای ٢٤ كاتی له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان هێنایه دی.

