رۆژنامەی ھەولێر

دەقی گوتاری سەرۆكی حكوومەت لە كاتی دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەی مزگەوتی گەورەی بارزانی

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی مزگەوتی گەورەی بارزانی لە هەولێر دانا.

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، سەرۆکی حکوومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە لە ڕوانگەی هەستكردنیان بەوەی هەولێر و كوردستان پێویستیی بە هێمایەكی ئایینیی دیار و مەزن هەیە كە ڕەنگدانەوەی خوداناسی و مرۆڤدۆستیی گەلەكەمان بێت، بۆیە بیرۆكەی دروستكردنی ئەم مزگەوتەیان داناوە.

مزگەوتەکە کە وەک کۆمەڵگەیەکی هەمەجۆر لەسەر ڕووبەرێکی زۆر فراوان کە 2 ملیۆن مەتر دووجایە دروست کراوە و لە چەندین بەشی جۆراوجۆر پێکهاتووە و بە یەکێک لە گەورەترین مزگەوت لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت.

لە ڕووی تەلارسازییشەوە، دیزاینەکە بە مۆرکێکی کوردەواری و لەسەر شێوازی ڕەشماڵی کوردی نەخشەی بۆ کێشراوە و سروشتی کوردستان و مێژووی ژیانی شکۆمەندانەی ڕابەری نیشتمانیی کوردستان مستەفا بارزانی ڕەنگی داوەتەوە.

 ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکوومەتە:

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

ئامادەبووانی هێژا

مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی

شێخانی تەریقەت

بەخێر بێن سەر سەر و سەر چاو

زۆر زۆر خۆشحاڵم كە لەم بۆنە گرنگەدا لە خزمەتی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست داین ئەمڕۆ بۆ دانانی بەردی بناخەی پرۆژەیەكی ناوازە كە هەستمان كردووە پێویستییەكی مێژوویی و گرنگە بۆ شاری هەولێر و بۆ كوردستانی خۆشەویستمان.

بیرۆكەی مزگەوتی گەورەی بارزانی پێش سێ ساڵ بۆ ئەوە بووە كە ئێمە هەستمان كردووە هەولێر و كوردستان پێویستیان بە هێمایەك هەیە، هێمایەكی ئایینی كە ڕەنگدانەوەی خوداناسی و مرۆڤدۆستیی گەلەكەمان بێت، هەروەها ڕەنگدانەوەی مێژووی پڕ لە سەروەریی گەلەكەمان لە دادپەروەری و ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ستەم بێت.

ئەم مزگەوتە گەورەیە، تەنیا شوێنێك نابێت بۆ خوداناسی، بەڵكو شوێنێكە بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لە زۆر لایەنەوە، لە ڕووی دین و ئایینەوە خزمەتی گەلەكەمان و خزمەتی ئایینە پیرۆزەكەمان بكەین، خزمەتی بەیەكەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو ئایین و ئایینزاكان بكەین.

ویستمان ئەم مزگەوتە بە ناوی بارزانیی نەمرەوە بكەین و ناوی لێ بنێین مزگەوتی گەورەی بارزانی، وەكو وەفایەك بۆ ڕێزلێنان لە گەورەترین ڕابەری هاوچەرخی نیشتمانی و نەتەوەییی گەلەكەمان كە بووەتە سیمبولی خوداناسی و نیشتمانپەروەری و دادپەروەری و ئاشتەوایی. هەروەها ڕەنگدانەوەیەكە بۆ ئەو بەها بەرزانەی كە شێخانی تەریقەتی بارزان بۆ ئێمەیان بە جێ هێشتووە. هەر لە زەمانی شێخ عەبدولسەلامی شەهیدەوە تا شێخ ئەحمەدی نوورانی و هەموو ئەو كەسایەتییە بەرزە ئایینییانەی كە لە وڵاتی ئێمە، لە گەلی ئێمە هەڵكەوتوون، ئەمە دەبێتە شوێنێك بۆ یادكردنەوەی ئەم پیاوە گەورانە.

ئەم مزگەوتە لە چەندین بەشی جیاواز پێك دێت. هەروەك دەبینن بەشێكی زۆری تەرخان كراوە بۆ نوێژكردن و نزا و تاعەت و خوداپەرستی، بەڵام بەشی تریشی تێدایە بۆ بۆنە ئایینییەكانی كە لە خزمەتی هاووڵاتییاندا بێت. شوێنێك دەبێت بۆ فێربوون و خوێندن، ئەو قوتابییانەی كە دەیانەوێت لە ڕووی زانستی ئایینییەوە خۆیان پێ بگەیەنن، ئێمە ناوەندێكی پێشكەوتوو دابمەزرێنین كە بكەوێتە خزمەتیان، هەروەها چالاكیی جۆراوجۆری ساڵانەیان دەبێت كە دیسان هەمووی هەر لە خزمەتی هاووڵاتییان و بە تایبەتی چینی هەژاری گەلەكەماندا دەبێت. شوێنێك دەبێت بۆ پەرەپێدان بە پێكەوەژیانی ئایینی، پێكەوەژیانی هەموو ئایین و ئایینزاكان، هەموو نەتەوە جیاوازەكان، كە ئێمە لە كوردستان شانازیی پێوە دەكەین. ڕاستە وڵاتی ئێمە پڕە لە شوێنی خوداپەرستی بۆ هەموو ئایینە جیاوازەكان، لە خوا بەزیاد بێت، بەڵام هەستمان كرد كە پێویستیمان بە سیمبولێكی گەورەیە كە دیسان شاری هەولێری خۆشەویست لەسەر ئاستی نەخشەی جیهانی، بەهۆی ئەم جۆرە هێمایانە جێگەی زیاتر پڕ بكرێتەوە.

لە ڕووی ڕووبەرەوە، ئەم پرۆژەیە و ئەم مزگەوتە دەبێتە گەورەترین لەسەر ئاستی جیهان، هەر لەگەڵ ئەم مزگەوتە پاركێكی ئێجگار گەورە كە چەندین درەخت و سەوزاییشی تێدایە و دەریاچەیەكی گەورەشی تێدا دروست دەكرێت، ئەمەش هەمووی دیسان هەر دەخرێتەوە خزمەتی هاووڵاتییان.

ئەم پرۆژەیە خاوەنی چەندین پێوەری جیهانییە، هەندێکیان لێرە باس كران. شێوازی مزگەوتەكە لە شێوازی ڕەشماڵ و خێوەت دەچێت كە لە مێژووی گەلەكەماندا لە هۆزە جیاوازەكانی كوردستاندا ڕەشماڵ و خێمە شوێنێكی تایبەتیان هەبووە و زۆرجار لە ئاوارەیی، لە بێكەسی، لە كاتی شۆڕشكردن و بەرخۆدان و خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم، ئێمە نەمانتوانیوە لە شارەكاندا بژین، بەڵكو پەنامان بردووە بۆ خێمە و بۆ ڕەشماڵ و هەر ئەمەش شوێنێك بووە كە جەنابی بارزانیی نەمر زۆرجار تێیدا حەواوەتەوە، بۆیە دروستكردنی مزگەوتێك لە شێوەی ڕەشماڵ و خێمە، تەنیا ڕەنگدانەوەی تەلارسازیی كوردی نییە، بەڵكو گواستنەوەی بەشێكی مێژووی ستەمدیدەی گەلەكەمانە بۆ ئەوەی خەڵك بزانێت ئێمە بە چ قۆناغێكدا تێپەڕیوین.

ئەوەی جێی دڵخۆشییە، ئەم تەلارسازییە، بە بیرۆكەیەكی كوردی و بە دەست و بازووی ئەندازیاری كوردەوە دروست كراوە. جێی خۆیەتی باسی ئەوە بكەم كە كاتێك ئێمە بیرۆكەكەمان باس كرد لەگەڵ وەزیری ئەوقاف كاك پشتیوان، ئێمە بە دوای كەسێكی بەتوانادا دەگەڕاین كە بتوانێت یارمەتیی ئێمە لە دروستكردنی ئەم بیرۆكەیە یان ئەم بیرۆكەیە بكات بە ئەمری واقیع، دواتر وەك دكتۆر گۆران، ئەو هات و لەگەڵی دانیشتین، دوای چەندین جار قسەكردن، چەندین گۆڕانكاریشمان بەسەر دیزایینەكەدا كرد، بەڵام لە ئەنجامدا گەیشتینە ئەم شێوازەی كە ئێستا لەبەرچاوتانە. دەستخۆشی لە كاكە ئەندازیار گۆران دەكەم، بە ڕاستی كارێكی ناوازەی كردووە و ئینشائەڵا هەر زوو دەست دەكەین بە دروستكردنی ئەم مزگەوتە گەورەیە كە بكەوێتە خزمەتی هەموو هاونیشتمانییانی بەڕێز.

من جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەش بكەم كە ئامادەییی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەشدار بن لە بەئەنجامگەیاندنی ئەم پرۆژە گەورەیە.

لە كۆتاییدا، ئەم پرۆژەیە، ئەم مزگەوتە گەورەیە، دەبێتە هێمایەك، دەبێتە سیمبولێك كە پێشان بدات گەلی ئێمە، گەلێكی خواپەرستە، گەلێكی مرۆڤدۆستە، گەلێكی دادپەروەرە و هەمیشە ئامادەین لەپێناو خزمەتكردن بە گەل و وڵاتمان، بە ڕێگەی ئایین و خوداناسی، بەردەوام بین. چونکە: خۆشەویستیی نیشتمان لە ئایینەوە هاتووە.

بۆیە ئەم مزگەوتە دەكەوێتە خزمەتی هەموو هاووڵاتییان، هیوادارم بەردەوام بن لە خوداپەرستی و بەردەوام بن لە ڕێزگرتن لە بەها بەرزەكانی گەلەكەمان، لە خۆشەویستیی وڵاتەكەمان. ئێوە هەر سەركەوتوو بن، وڵاتیشمان هەر ئاوەدان بێت، زۆر زۆر سوپاستان دەكەم.

لە رووی رووبەرەوە ئەم پڕۆژەیە، ئەم مزگەوتە دەبێتە گەورەترین لەسەر ئاستی جیهان. هەر لەگەڵ ئەو مزگەوتە پارکێکی یەکجار گەورە، کە چەندین درەخت و سەوزاییشی تێدایە و دەریاچەیەکی گەورەشی تێدا دروست دەکرێ، ئەمەش هەمووی دیسان هەر دەخرێتەوە خزمەتی هاووڵاتییان. ئەم پڕۆژەیە خاوەنی چەندین پێوەری جیهانییە، بەشێکیان لێرە باس کران.

شێوازی مزگەوتەکە لە شێوازی ڕەشماڵ و خێمە دەچێت، کە لە مێژووی گەلەکەماندا لە هۆزە جیاوازەکانی کوردستاندا رەشماڵ و خێمە شوێنێکی تایبەتیان هەبووە. و زۆرجار لە ئاوارەیی، لە بێکەسی، لە کاتی شۆڕشکردن و بەرخودان و خۆڕاگری و رووبەڕووبوونەوەی ستەم، ئێمە نەمانتوانیوە لە شارەکاندا بژین بەڵکو پەنامان بردووە بۆ خێمە و بۆ رەشماڵ. هەر ئەمەش شوێنێک بووە کە جەنابی بارزانی نەمر زۆرجار تێیدا حەواوەتەوە.

بۆیە دروستکردنی مزگەوتێک لە شێوەی رەشماڵ و خێمە تەنیا رەنگدانەوەی تەلارسازی کوردی نییە، بەڵکو گواستنەوەی بەشێکی مێژووی ستەمدیدەی گەلەکەمانە بۆ ئەوەی خەڵک بزانێ ئێمە بە چ قۆناخێکدا تێپەڕیوین.

ئەوەی جێی دڵخۆشییە ئەم تەلارسازییە بە بیرۆکەیەکی کوردی و بە دەست و بازووی ئەندازیاری کوردەوە دروست کراوە. جێی خۆیەتی باسی ئەوە بکەم کە وەختێک ئێمە بیرۆکەکەمان باس کرد لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئەوقاف، کاک پشتیوان، ئێمە بە دوای کەسێکی بەتوانادا دەگەڕاین کە بتوانێ یارمەتی ئێمە بدا لە دروستکردنی ئەم بیرۆکەیە یان ئەم بیرۆکەیە بکا بە ئەمری واقع.

دواتر کاک دکتۆر گۆران، ئەو هات و لەگەڵی دانیشتین دوای چەندین جار قسەکردن، چەندین گۆڕانکاریشمان بەسەر دیزاینەکەدا کرد، بەڵام لە ئەنجامدا گەیشتینە ئەم شێوازەی کە ئێستا لەبەرچاوتانە. دەستخۆشی لە کاک موهەندیس گۆران دەکەم، بەڕاستی کارێکی ناوازەی کردووە، وە ئینشائەڵڵا هەر زوو دەست دەکەین بە دروستکردنی ئەم مزگەوتە گەورەیە کە بکەوێتە خزمەتی هەموو هاونیشتمانیانی بەڕێز.

من جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەش بکەم کە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەشدار بن لە بەئەنجامگەیاندنی ئەم پڕۆژە گەورەیە.

لە کۆتاییدا ئەم پڕۆژەیە، ئەم مزگەوتە گەورەیە دەبێتە هێمایەک، دەبێتە سیمبولێک کە پێشان دەدات گەلی ئێمە، گەلێکی خواپەرستە، گەلێکی مرۆڤدۆستە، گەلێکی دادپەروەرە، و هەمیشە ئامادەین لەپێناو خزمەتکردن بە گەل و وڵاتمان بە رێگەی ئاین و خوداناسی بەردەوام بین.

هەروەک خوداش دەفەرموێ، خۆشەویستی نیشتیمان لە ئایینەوە هاتووە، بۆیە ئەم مزگەوتە دەکەوێتە خزمەتی هەموو هاووڵاتییان، هیوادارم بەردەوام بن لە خوداپەرستی و بەردەوام بن لە رێزگرتن لە بەها بەرزەکانی گەلەکەمان، لە خۆشەویستی وڵاتەکەمان.

ئێوە هەر سەرکەوتوو بن، وڵاتیشمان هەر ئاوەدان بێت. زۆر زۆر سوپاس بۆ هاتنتان.