ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەتوان ئەلعەتوانی پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان جەختی لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردهوه لەپێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
لای خۆیهوه، پارێزگاری بەغدا ستایشی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەمەلایەنی هەرێمی کوردستانى کرد و خواستی خۆی بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێم نیشان دا.
سەرۆکی حکوومەت ئامادەییی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکارییەکی پێویست لەگەڵ بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق دەربڕی.

