ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
چالاكییەكانی (هەفتەی بۆشاییگەری ئاسمان) لە شاری هەولێر لەلایەن (كوردستان فۆتۆ)وە بەشێوەی گەڕۆك و لە ناوەندەكانی خوێندن و زانكۆكان لە شار و شارۆچكەكان دێتە پیشاندان، لەم ساڵدا ئەم هەفتە چالاكییە لە (4 تا 10ی ئۆكتۆبەر) لە (96) وڵاتی جیهان سەدان چالاكی ئەنجام دەدرێت، كوردستان فۆتۆ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ چەند چالاكییەكی بەم بۆنەیەوە ئامادەكردووە كە بریتین لە پیشانگەیەك بۆ یازدە فۆتۆگرافەر تایبەت بەوێنەی (Milky way، star trails )لە ئاسمانی كوردستاندا.
چەند فەلەكناسێكی كورد لە دەرەوە و ناوەوەی كوردستان گفتوگۆی كراوەیان دەبێت، لە هەندێ شوێن ڕوانگەی ئەستێرەی زوحەل بینینی بە تەلسكۆب ڕێكدەخرێت.
ئامادەبوونتان گرنگیدانە بە زانست و پەروەردە..

