رۆژنامەی ھەولێر

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

بەڕێز/ مامۆستا سڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

خەمبار و دڵتەنگ بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان (مامۆستا حسێن محەممەد بەهائەدین)، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، هاوبەشی خەمتانین.

هیوادارین دوا خەم و ناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت و، له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردوویش بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.