ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا کۆدەبێتەوە و وتەبێژی حکوومەت دەڵێت، پرسی نەوت و داهاتی ناوخۆ و سیستمی ئەلیکترۆنیی ئەسیکۆدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی حوزەیران، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
وتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوەش کرد، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دۆسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە تایبەت پرسی نەوت لەنێوان هەردوو حکوومەت و دواین پەرەسەندنەکان لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بابەتەدا.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بابەتی داهاتی ناوخۆ و سیستمی ئەلیکترۆنیی ئەسیکۆدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

