ئێوارەی چوارشهممه رێكهوتی 3.6.2026 به ئامادهبوونی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، دکتۆر محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەیی وەبەرهێنان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر ، سیروان بارزانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و چالاکوان و رێکخراوە مەدەنیەکان ، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی توێژی گەنجان و پێشخستنی خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنی و ئاسانکردنی پەیوەندیی هاووڵاتیان ئەپڵیکەیشنی «وادێ» بە شێوەی فەرمی ڕاگەیەندرا.
ئەم ئەپڵیکەیشنە ئامانجی فەراهەمکردنی کارە بۆ توێژی گەنجان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی کاری ئۆنلاین و دلیڤەریەکانە …
هاوکات زەمینەسازیکردنە بۆ پەرەپێدانی کاری تەکنۆلۆژیاو ئافراندن لە هزری گەنجان.
ئەم ئەپلیکەیشنە سەرنجی گەنجان بۆ بواری تەکنەلۆژیای سەردەم و ئەلیکترۆنیات رادەکێشێت، دەرفەتێک بۆ بیرۆکەی دامەزراندنی شوێنکارێک دەرەخسێنێت کە گەنجان لێ سوودمەندبن .
لەو مەراسیمەدا ئاماژە بەوە درا، کە ئەپڵیکەیشنی «وادێ» بەردەوام پەرە ی پێدەدرێت و خزمەتگوزاریی نوێی تێدا زیاد دەکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت پێداویستییە جیاوازەکانی هاووڵاتیان بە باشترین شێوە دابین بکات.

